نزیكهی پێنج ھەزار هاوڵاتی هەرێم بەشداریی فەریزەی حەج دەکەن
حاجییان دەست بە سەفەری سعودیە دەکەن
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، دواین وادە بۆ رادەستکردنی پاسەپۆرتی ھاوڵاتییان دیاری دەکات، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش رایگەیاند، رۆژی 10ی تەمموز یەکەم گەشتی حەج لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودیە دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم ئەو ھاوڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ دەرچووە و لەبەر ھەرھۆکارێک تا ئێستا پاسەپۆرتەکانیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگاکانیان نەکردووە، پێویستە بە زووترین کات بۆ ئەم مەبەستە سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە بکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە له راگهیهندراوێكدا رایشیگەیاندووە، کە دواین وادە بۆ رادەستکردنی پاسەپۆرتەکان رۆژی 16ی حوزهیرانی 2019 یه، بۆیه ھەر کەسێک لەو وادەیە دوا بکەوێت مافی سەفەرکردن لەدەست دەدات.
لای خۆیهوه نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان به وێستگه نیوزی راگهیاند: بۆ ئەمساڵ چوار ھەزار و 880 ھاونیشتمانی ھەرێمی کوردستان بەشداریی فەریزەی حەج دەکەن.
لەبارەی ئەو بڕەپارەیەی لە ههر ھاوڵاتییەک وەردەگیرێت، وتهبێژهكهی وهزارهتی ئهوقاف وتی: "ئەمساڵ ھەر حاجییەک بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج پێویستی بە بڕی چوار ھەزار و 200 دۆلارە".
راشیگەیاند، لە رۆژی 10ی تەمموزی 2019، یەکەم گەشتی حەج لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودیە دەستپێدەکات.
هــ. ر
PM:09:06:12/06/2019
ئهم بابهته 2464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت