چۆمان هه‌ردی: ئاڵنگارییهكهی قوباد تاڵه‌بانیم قبوڵ كرد
وێستگه نیوز –
دكتۆره چۆمان هه‌ردی ئاڵنگارییه‌كی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان قبوڵ كرد و له قوتابخانی ئه‌حمه‌د ھه‌ردی نه‌مامێكی چاند.
دكتۆره چۆمان هه‌ردی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه پێگه‌ی یه‌ڵڵا كوردی بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاند كه "ئاڵنگارییه‌كی به‌ڕێز كاك قوباد تاڵه‌بانی قبوڵ ده‌كه‌م و نهمێك ده‌چێنم و شارێك سه‌وز ده‌كه‌م".
دكتۆره چۆمان هه‌ردی ده‌ڵێت: "وه‌ك مامۆستایه‌ك لام گرنگه كه ئه‌م نه‌مامه له شوێنێكی فێركاری بچێنم كه ئه‌ویش قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌د هه‌ردی-یه".
دوای چاندنی نه‌مامه‌كه، دكتۆره چۆمان هه‌ردی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بۆ به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی سه‌وزبوونی نیشتمان ئه‌م ئاڵنگارییه رووبه‌ڕووی دووكه‌سی تر ده‌كاته‌وه كه بریتین له د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و خاتوو نیاز عه‌بدوڵای رۆژنامه‌نووس.
كاتێكی پێشتر
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی جیهانی ژینگه‌دا دارێكی چاند و داواشی له عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و دكتۆره چۆمان هه‌ردی كرد دارێك بچێنن و شارێك سه‌وز بكه‌ن.
پێشتر عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان داواكارییه‌كی قوباد تاڵه‌بانی جێبه‌جێكرد و نه‌مامێكی چاند، ئه‌مڕۆش دكتۆره چۆمان هه‌ردی داواكارییه‌كه‌ی جێه‌جێ كرد.
PM:08:12:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت