یه‌كه‌م دیسكۆ له سعودیه كرایه‌وه
یانەی شەوانەی وایت لە شاری دوبەی
وێستگه نیوز –
راگه‌یاندنی كردنه‌وه‌ی لقێكی یانه‌یه‌كی به‌ناوبانگی شه‌وانه له شاری جه‌ده‌ی سعودیه مشتومڕێكی زۆری له ناو سعودیییه‌كاندا نایه‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه نیگه‌رانی خۆیان له بوونی شوێنێكی له‌و جۆره له نزیك شاری مه‌ككه ده‌ربڕی.
له ماوه‌كانی دواییدا شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه كرانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی به‌تایبه‌ت دوای دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی گشتی كه‌یفخۆشی كه سه‌رپه‌رشتی كه‌رتی كه‌یفخۆشی ده‌كات له شانشیندا و ده‌رفه‌ت و هه‌لی كه‌یفخۆشی بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ڕه‌خسێنێت.
دوای شاره‌كانی دوبه‌ی و به‌یروت، زنجیره‌ی یانه شه‌وانه‌كانی "وایت" لقێكی نوێ له رووكاری ده‌ریایی شاری جه‌ده‌ی سعودیه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام تیایدا رێگا به خواردنه‌وه‌ی كهولییه‌كان نادرێت و یانه‌كه له سه‌عات 10ی شه‌و تا 3ی به‌ره‌به‌یان پێشوازی له میوانه‌كانی ده‌كات و رێگا به‌و كه‌سانه نادرێت كه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر به خێرایی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاماده‌كاری بۆ كرانه‌وه‌ی یانه شه‌وانه‌كه بڵاوكرایه‌وه كه له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كدا كه‌سێك سروشتی كاری یانه‌كه روونده‌كاته‌وه كه به "دیسكۆیه‌كی موحته‌ره‌م" بۆ خێزانه‌كان وه‌سفی ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات نرخی چوونه ژووره‌وه له‌نێوان 500 بۆ 1000 ریاڵی سعودیدا ده‌بێت.
هاوكات چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تر بڵاوكرایه‌وه و راگه‌یه‌ندرا كه ناو یانه شه‌وانه‌كه‌یه، به‌ڵام هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
چالاكوانانی سعودی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاشتاگێكیان به‌ناوی #دیسكۆ_له_جه‌ده راگه‌یاند كه له پێش هه‌موو ئه‌و هاشتاگانه‌وه‌یه كه له سعودیه به‌ربڵاوه و زیاتر له 37 هه‌زار جار دووباره كراوه‌ته‌وه.
ه به‌رامبه‌ردا ده‌سته‌ی گشتی كه‌یفخۆشی و توركی ئال شێخ سه‌رۆكی ده‌سته‌كه هیچ لێدوانێكیان ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی یانه شه‌وانه‌كه نه‌داوه.
سێرج تراد به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه هه‌رێمییه‌كانی كۆمپانیای "وایت" جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌و یانه‌یه له‌گه‌ل هه‌موو رێوشوێنه شه‌رعییه‌كانی سعودیه‌دا یه‌كدێته‌وه و له ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی جه‌ده به كاتی ده‌كرێته‌وه و ناوی (قاوه‌خانه) ده‌بێت نه‌ك (یانه‌ی شه‌وانه)".
هه‌ندێك پێیانوایه كه ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی كه‌یفخۆشی ده‌یكات "زۆر دووره له سعودیه‌وه كه له رابردوو و داهاتووشدا پارێزگاری له كلتوور و به‌هاكانی ده‌كات" و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه "پێچه‌وانه‌ی ئاین و كلتوور و یاسای زه‌وقی گشتییه".
ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان داوایان كرد "سنوورێك بۆ ده‌سته‌ی گشتی كه‌یفخۆشی دابنرێت و دابخرێت چونكه نوێنه‌رایه‌تی به‌هاكانی سعودیه ناكات".
چالاكوان یه‌زید ساڵح ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا رێگاتان به شۆفێریكردنی ئافره‌تان دا وتمان باشه، دواتر ئاهه‌نگی گۆرانی له هه‌موو شوێنێك وتمان باشه، سێیه‌م دیسكۆ، له خوا بترسن خوشك و دایكمان هه‌یه و هه‌موو كه‌سێك له سه‌ر خێزانه‌كه‌ی ده‌ترسێت ئه‌وه كه‌یفخۆشی نییه، ئه‌وه بێڕه‌وشتییه".
چاكوانێكی تر به‌ناوی ئیبراهیم نووسیویه‌تی: "سه‌دا 80ی سعودییه‌كان ئه‌و جۆره كه‌یفخۆشییه‌یان ناوێت، ئێمه گه‌لێكی موحافیزكارین و وه‌ك نموونه باسمان ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بچێته ئه‌و شوێنه ده‌بێته لیبڕاڵی هه‌رگیز نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی سعودیه‌ی به‌شه‌ره‌ف ناكات".
محه‌مه‌د ئه‌لحه‌ربی بۆ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ده‌ڵێت: "گه‌وره‌م خوابتپارێزێت، ئێمه و گه‌لی سعودیه ئه‌و گاڵته‌جاڕییه‌مان ناوێت، نامانه‌وێت تاوانه‌كانیان نابینامان بكات، ئومێدمان به خوا و به‌تۆ هه‌یه كه كۆتایی به دۆسێی ده‌سته بێنیت كه هۆكاری چه‌ندین كاری خراپه و هه‌موو گه‌لی سعودیه‌ی ره‌سه‌ن نایانه‌وێت".
ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان داوای كاراكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی فه‌رمانكردن به چاكه و نه‌هیكردن له خراپه ده‌كه‌ن كه "ره‌وشتی ئیسلامی ده‌سه‌پاند و هه‌ركه‌سێك به‌ها و كلتووره ئیسلامییه‌كانی پێشێل بكردایه رایده‌گرت و ده‌ستگیری ده‌كرد و به‌رده‌وام چاودێری داخستنی دوكانه‌كانی له كاتی نوێژدا ده‌كرد و خواردنه‌وه كهولییه‌كانی قه‌ده‌غه ده‌كرد و گه‌ر نێر و مێیه‌ك به‌یه‌كه‌وه بوونایه و كه‌سی نزیكی یه‌كنه‌بوونایه ده‌ستگیری ده‌كردن".
له 2016دا ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه بڕیاریاندا په‌یڕه‌وێكی نوێ بۆ ده‌سته‌كه دابنێن و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان كه‌مكرده‌وه و رێگایان لێگرت كه هاوڵاتیان ده‌ستگیر بكات.
چاكوانانان وته‌یه‌كی شازاده نایف بن عه‌بدولعه‌زیزیان ده‌رباره‌ی ده‌سته‌كه بڵاوكرده‌وه كه ده‌ڵێت: "كاتێك گه‌وره ده‌بن و كچتان ده‌بێت ئه‌و كاته له به‌های ده‌سته‌ی فه‌رمانكردن به چاكه و نه‌هیكردن له خراپه تێده‌گه‌ن".
مه‌شاعل ئه‌لحارسی له‌وباره‌وه له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "سوێند به‌خوا زۆر خراپ بووین، له‌م كاتانه‌دا ئه‌و نزایه‌ی به‌رده‌وام ده‌یڵێمه‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌ی فه‌رمانكردن به چاكه و نه‌هیكردن له خراپه بگه‌ڕێته‌وه، له رۆژانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌دا ئه‌م بۆگه‌نی و دواكه‌وتووییه‌مان نه‌ده‌بینی، خوا ئه‌و كه‌سانه له‌ناوبه‌رێت كه بیر له تێكدانی سعودیه ده‌كه‌نه‌وه له‌ژێر ناوی پێشكه‌وتن و كرانه‌وه".
PM:06:37:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت