كه‌سێك به 4 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ھه‌ولێر رایگه‌یاند كه كه‌سێكیان به 4 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركردووه كه له موسڵه‌وه هێناویه‌تی و به‌نیازبووه له هه‌ولێر بیفرۆشێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ھه‌ولێر رایگه‌یاند كه كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه كه چوار كیلۆ و 100 گرام ماده‌ی ھۆشبه‌ری پێبووه و ویستویه‌تی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكات.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ھاتووه: "پاش چاودێری كردنی گومانلێكراوێكی بازرگانی ماده‌ی ھۆشبه‌ر له 28ی ئایاری 2019 مه‌فره‌زه‌كانمان توانیان تۆمه‌تبار (أ.غ . م) كه خه‌ڵكی شاری موسڵه به بڕی چواركیلۆ و 100 گرام ماده‌ی ھێرۆیین له شاری ھه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر بكه‌ن، كه له مووسڵه‌وه ھێنابووی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "تۆمه‌تبار به ماده‌ی (14 مخدرات) راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه و رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ری گیراوه‌ته‌به‌ر".
ئاسایشی ھه‌ولێر داوا له ھاووڵاتیان ده‌كات كه "له‌كاتی بوونی ھه‌ر زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كه‌سانی گوماناوی و تاوانبار به زوترین كات بنكه و بازگه‌كانی ئاسایش ئاگادار بكه‌نه‌وه".
PM:04:49:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت