ڤیدیۆی هێرشه‌كه‌ی زاخۆ كه 20 سه‌ربازی توركی تێدا كوژرا، بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز -
هێزه‌كانی پاراستنی جه‌وهه‌ریی باشوری كوردستان ڤیدیۆی ئه‌و هێرشه‌ی بڵاوكرده‌وه كه دژی باره‌گای سوپای تورك له زاخۆ ئه‌نجامیاندا و به‌هۆیه‌وه 20 سه‌رباز كوژران.
هێزه‌كانی پاراستنی جه‌وهه‌ریی باشوری كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ناوی "خۆپاراستن" دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه و وه‌ك له‌دیمه‌نه‌كه‌دا دیاره باره‌گاكه‌ی سوپای تورك له زاخۆ له‌ژێر رێژنه‌ی گوللـه‌ده‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر حه‌شارگه‌ی سه‌ربازییش له‌ناوده‌برێن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی حوزه‌یرانی 2019 هێزه‌كانی پاراستنی جه‌وهه‌ریی باشوری كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك، كه له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و هه‌رێمی خواكوركی باشوری كوردستان داگیركارییان ده‌ستپێكردووه، رۆژی 7ی ئه‌م مانگه كاتژمێر6 یه‌كینه‌كانمان له گردی بێ له شاره‌دێی بێگوڤا-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی زاخۆ، دژی باره‌گای سوپای تورك چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا".
هێزه‌كانی پاراستنی جه‌وهه‌ریی باشوری كوردستان ده‌ڵێت: "له‌و چالاكییه‌دا، له دوو قۆڵه‌وه سه‌نگه‌ر و باره‌گای سوپای تورك كرانه ئامانج، به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر، له ئه‌نجامدا 20 سه‌رباز كوژراون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئۆتۆمبێلێك و ژماره‌یه‌كی زۆر حه‌شارگه له حه‌وشه‌ی باره‌گا سه‌ربازییه‌كه‌دا سووتان و له‌ناوچوون".
هێزه‌كانی پاراستنی جه‌وهه‌ریی باشوری كوردستان ده‌شڵێت: "دوای چالاكییه‌كه، سوپای توركی داگیركه‌ر به ئۆبیس و تۆپی هاوه‌ن ده‌وروبه‌ری گوندی ڕوسی و شوندرێ-یان تۆپباران كرد، دواتریش فڕۆكه جه‌نگییه‌كان گردی كۆردینه و ده‌وروبه‌ری گوندی شوندرێ-یان بۆردوومان كرد".
راشیگه‌یاند كه "له‌و بۆردوومان و تۆپبارانانه‌دا، هیچ كه‌سێكمان له‌ده‌ستنه‌داوه، به‌ڵام زیانی مادیی به‌ر باخی گونده‌كان كه‌وتووه".
PM:03:54:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 17056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت