4 ئه‌ندامی كوردی لیژنه‌ی دارایی راپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاماده‌كرد
وێستگه نیوز –
چوار ئه‌ندامی كوردی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نه‌وت و ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێردرێت ئاماده‌كردوه و بڕیاره سبه‌ینێ بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، چوار ئه‌ندامی كوردی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه پێكهاتوون له "ئه‌حمه‌د حه‌مه ره‌شید، جه‌مال كۆچه‌ر، شیروان میرزا و هۆشیار عه‌بدوڵا" رایانگه‌یاند كه "له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق راپۆرتێكمان ئاماده‌كردوه سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نه‌وت و ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێردرێت".
ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێن: "له راپۆرته‌كه‌دا چه‌ندین راسپارده‌ی گرنگی تێدایه بۆ پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك راسپارده‌ی گرنگی تێدایه سه‌باره‌ت به مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه "ئێمه هه‌ر چوارمان ته‌ئكیدمان كرده‌وه كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌بێت بگاته ده‌ستی فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌ی مانگانه به پێچه‌وانه‌وه حكومه‌تی ئیتیحادی هه‌نگاوی تر ده‌گرێته به‌ر".
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئاشكراشیان كردووه كه "وا بریاره له دانیشتنی سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئه‌و راپۆرته بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان".
PM:03:21:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت