مه‌سرور بارزانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز -
دوای راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، رایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌دات به هاوكاریی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی بڕیاڕی به‌شدارییان له كابینه‌ی نوێ داوه، له واده‌ی دیاریكراودا، پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12ی حوزه‌یرانی 2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌رسوومی هه‌رێمی، مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپارد.
دوای راسپاردنی مه‌سرور بارزانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه كه "هه‌وڵ ده‌ده‌م به هاوكاریی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی بڕیاڕی به‌شدارییان له كابینه‌ی نوێ داوه، له واده‌ی دیاریكراودا پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بخه‌مه به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان".
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "ئاواته‌خوازم هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر ئه‌م پرۆسه‌یه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
په‌یوه‌ست به ناوزه‌دكردن و ڕاسپاردنم بۆ سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به پێوستی ده‌زانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراسته‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری پارتی بكه‌م بۆ ده‌ستنیشانكردنم وه‌ك پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئه‌م پۆسته، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینم ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به هه‌موو فراكسیۆنه‌كانه‌وه ده‌كه‌م بۆ ناوزه‌دكردنم و سوپاسی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌م بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سوپاس بۆ متمانه‌تان و هه‌وڵ ده‌ده‌م به هاوكاریی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی بڕیاڕی به‌شدارییان له كابینه‌ی نوێ داوه، له واده‌ی دیاریكراودا پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بخه‌مه به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان، تاكو هه‌رچی زووتر بتوانین خزمه‌تێكی شایسته‌ی گه‌ل و نیشتمانمان ده‌ست پێبكه‌ین. ئاواته‌خوازم هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر ئه‌م پرۆسه‌یه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
مه‌سرور بارزانی
2019/6/12
PM:03:10:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت