هەولێر..ئهو شۆفێرهی دوێنێ شۆفێرێكی دیكهی كوشت، دهستگیركرا
ساتی روداوەکە-11ی حوزەیرانی 2019
وێستگه نیوزـ
ئێوارهی دوێنێ لە هەولێر بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل کێشە لەنێوان دوو شۆفێر دروستبوو، لە ئەنجامدا یەکێک لە شۆفێرەکان تەقەی لە شۆفێرەکەی دیکە کرد و كوشتنی، ئهمڕۆش بكوژهكه دهستگیركرا.
ئهمڕۆ چوارشهممه 12ی حوزهیرانی 2019، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەداخەوە دوێنێ ئێوارە لە رێگەی موسڵ- هەولێر کە بە فلکەی باز ناسراوە، رووداوێکی دڵتەزێن روویدا، ئەمەش دوای پێکدادانێکی سوک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل کە بەشێوەیەک بووە هی ئەوە نەبوو ئەو رووداوەی لێبکەوێتەوە".
وتیشی "دوای ئەوەی شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لە ئۆتۆمبێلەکانیان دێنە خوارەوە دەبێتە دەمەقاڵێیان، دەرئەنجام تاوانبار محەمەد عەبدولعەزیز، کە دانیشتووی سێبیرانە بە دەمانچە هاوڵاتییەکەی دیکە بەناوی هیشام ئیسماعیل دەکوژێت".
راشیگەیاند، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر بۆ دەستگیرکردنی دواجار تۆمەتبار خۆی رادەستی پۆلیس کرد و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی دادگایی دەکرێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكراشیكرد كه کێشەی ئەو دوو کەسە بەهۆی پێکدادانێکی سوکی ئۆتۆمبێلەکانیان دروستبووە کە بایی نزیکەی 500 دۆلارە.
ئێوارهی رۆژی سێشهممه 11ی حوزهیرانی 2019، لە هەولێر بەهۆی
پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل کێشە لەنێوان دوو شۆفێر دروستبوو، لە ئەنجامدا یەکێک لە شۆفێرەکان تەقەی لە شۆفێرەکەی دیکە کرد و گیانی لەدەستدا.
لهدوای روداوهكه هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە وێستگه نیوزی راگەیاند: "روداوێكی هاتوچۆی سووك لهنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوه، بەڵام دەمەقاڵێ لەنێوان شۆفێری دوو ئۆتۆمبێلهكه و لە ئەنجامدا یەکێک لە شۆفێرەکان بەناوی هیشام ئیسماعیل، تەمەن 34 ساڵ لەلایەن شۆفێرەکەی دیکەوە کوژراوە".
وتیشی: "لێکۆڵینەوەی پۆلیس لەسهر رووداوەکە دەستیپێکردووە و لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە".
هاوكات عەبدولخالق تەڵعەت دەستگیرکردنی دوو تاوانباری دیکەی بەناوەکانی (ا.س.ع) و (ا.ج.س) راگەیاند، کە دانیشتووی شاری هەولێرن و تەمەنیان 30 ساڵە و"چەندین تاوانیان ئەنجامداوە، وەک رێگری لە خەڵک و چوونە سەر خەڵک، زۆربەی هەڵکوتانەکانیشیان بەناوی ئاسایش بووە، ناسنامەیان لە خەڵک وەرگرتووە، دواجار هەردوو تاوانبار دەستگیرکران و دانیان بە تاوانەکانیشان داناوە".
PM:12:57:12/06/2019
ئهم بابهته 4612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت