فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتی ڕێكبكه‌وین له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م دوو ناوه ڕێك ده‌كه‌وین
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
وێستگه نیوز - ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتی رێكه‌وتین له‌سه‌ر پارێزگاری كه‌ركوك یان له‌سه‌ر ناوی لیوا جه‌مال تاهیر ڕێكه‌ده‌كه‌وین یان خالید شوانی.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌وتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند "پارتی هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه كه یه‌كێتی داوێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ڵام بێ ئومێد نه‌بوین له‌وه‌ی كه بگه‌ین به ناوێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ پارتی، ئه‌و ناوانه‌ی پێشكه‌شمان كردوون هه‌موویان به‌شایسته ده‌زانین به‌ڵام هه‌وڵمان داوه كه‌سێك هه‌ڵبژێرین كه به‌دڵی هه‌ردولا بێت ".
ناوبراو ده‌ڵێت "دواجاریش دوو ناومان پێشكه‌ش به پارتی كردووه كه هه‌ریه‌كه له خالید شوانی و لیوا جه‌مال-ئه‌گه‌ر ڕێكیش بكه‌وین له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ر له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و دوو ناوه ڕێكده‌كه‌وین، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیار و ڕێكه‌وتنی به‌شداری كردنمان له‌حكومه‌تدا هه‌یه به‌ڵام كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ناوخۆی كوردستان و كابینه‌ی نۆی حكومه‌ت ده‌بێت ڕه‌نگه نه‌توانین به‌شداربین له‌حكومه‌ت."
ئه‌سه‌سه‌رد له‌وتوێژه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به دوباره نه‌رمبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌رامبه‌ر كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی و ده‌نگدان به‌سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی كاندیدی پارتی وتی "هه‌ندێك "كۆنتاكت"ی تایبه‌ت له‌نێوان هه‌ردولادا (یه‌كێتی و پارتی) هه‌بوو كارێكی وایكرد یه‌كێتی هه‌ڵوێستێكی نه‌رمتر له‌وباره‌یه‌وه بنوێنێت هێشتا په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌نجامه‌كانیان ده‌رنه‌كه‌وتووه به‌ڵام ئومێد هه‌یه هه‌ردولا بگه‌نه فۆڕمێك كه بۆ هه‌ردولا گونجاو بێت هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان گرتۆته ئه‌ستۆی خۆیان، ده‌بێت حساب بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه له‌ناو خۆی یه‌كێتی هه‌ندێك گروپ هه‌ن كه‌كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی چاك بكه‌نه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه له‌ناو پارتیش ئه‌و گروپانه هه‌یه وه له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی-ش ئه‌و گروپ و كه‌سایه‌تیانه هه‌ن."
وتیشی" بابه‌تی به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت بڕاوه‌ته‌وه دوو ڕێكه‌وتن هه‌یه هه‌ردوكی واژۆ كراوه ئه‌گه‌ر كێشه هه‌بێت ئه‌وا له‌سه‌ر كه‌ركوك و به‌غدایه شتێك له ئارادایه به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوه‌تی گه‌ڵاڵه نه‌بووه."
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئایا چی له‌ئارادایه؟
ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت" هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان گرتۆته ئه‌ستۆی خۆیان، شتێك له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌یه به‌ڵام هێشتا به‌و ئه‌نجامه نه‌گه‌یشتووه كه‌هه‌ردولا ده‌یانه‌وێت، وه ده‌بێت حساب بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه له‌ناو خۆی یه‌كێتی هه‌ندێك گروپ هه‌ن كه‌كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی چاك بكه‌نه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه له‌ناو پارتیش ئه‌و گروپانه هه‌یه وه له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی-ش ئه‌و گروپ و كه‌سایه‌تیانه هه‌ن."
ئایا له‌كوردستان كه‌سایه‌تی له‌وجۆره هه‌یه كه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی له‌یه‌ك كاتدا هه‌بێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌وه‌ڵامدا وتی" مه‌سه‌له‌كه زۆر په‌یوه‌ندی به‌كاریگه‌ری ئه‌وانه‌وه نیه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به بۆچونی پارتی و یه‌كێتیه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیانه،واته تێڕوانینی پارتی و یه‌كێتی ئه‌وانه جێی متمانه‌ی هه‌ردولان بۆیه ده‌توانن ئه‌و ڕۆڵه بگێڕن له‌به‌ر ئه‌وه‌شی خۆیان نه‌یانویستووه ناویان بێته ناو ناوانه‌وه بۆیه من نامه‌وێت ناوییان بهێنم."
له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی باسی ده‌كه‌ی پارتی به‌ڵێنی داوه به‌یه‌كێتی كه ئه‌گه‌ر به‌شداری مه‌راسیمه‌كان و ده‌نگدانی كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكات پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ یه‌كێتی یه‌كلای ده‌كاته‌وه؟
ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت" به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلایی كه‌ره‌وه نا به‌ڵام ئومێدمان هه‌یه بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه."
هه‌روه‌ها وتی" خۆی ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كه ئه‌وه‌نیه كه ئه‌م دوو لایه‌نه (پارتی و یه‌كێتی) ململانێ‌یان هه‌یه له‌سه‌ر پۆسته‌كه واته ئه‌گه‌ر ئه‌وه بوایه من پێم وایه بابه‌ته‌كه زۆر قورس ده‌بێت، یه‌كێتی به‌دڵنیایی ئه‌م پۆسته(پارێزگاری)ی كه‌ركوكی ده‌وێت چونكه یه‌كێتی شه‌ش ئه‌ندامی كه‌ركوكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی هه‌یه له‌كاتێكدا له‌ناو پارتیدا هیچ كه‌س ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوك بكات چونكه ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عیراق نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوك ده‌كات یه‌كێتیه‌كانن، وه پارتی ناتوانێت داوای پۆستی پارێزگار بكات ئه‌مه هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه كه ئێمه داوای پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تمان نه‌كردووه ئه‌وه‌مان بۆ حیزبی زۆرینه جێهێشتووه،له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر به‌وجۆره سه‌یری مه‌سه‌له‌كه‌مان كردووه كه‌پێویسته پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ زۆرینه بێت ئه‌مه ململانێ نیه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی، پارتی به‌داخه‌وه نایه‌وێت بۆ یه‌كێتی بێ كه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌كاتێكدا ئێمه ئومێده‌وارین كه دوای ئه‌م پڕۆسانه كه‌شێكی باشتر بێته ئاراوه كه پارتی "نه‌ختێك له تێڕوانینه‌كانی" پێشووی واز لێ بێنێت و كارێكی وابكه‌ین كه پێكه‌وه كه‌سێكی دیاریكراو له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی ده‌ست نیشان بكه‌ین بۆ ئه‌م پۆسته(پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك)."
AM:11:07:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 15904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت