پۆلیسی سلێمانی.. له 10 رۆژی رابردودا 22 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردودا 22 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و ئاشكرایكرد كه به‌شێكی زۆری ده‌ستگیركراوه‌كان، به زیاده‌ڕۆییكردن بۆ سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی تۆمه‌تبارن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی حوزه‌یرانی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین 22 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر كه به‌شێكی زۆر له‌و تۆمه‌تبارانه زیاده‌ڕۆییان كردۆته سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی.
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندوه كه سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانیش به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر به‌م مادده یاساییانه راگیراون:
1- دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 31-406 كه تۆمه‌تباران ته‌قه‌یان له‌هاووڵاتییان كردووه و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوودا.
2- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه به‌پێی مادده‌ی 3-21ی چه‌ك، ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا.
3- دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عیراقی كه تۆمه‌تباران هه‌ستاون به‌فێڵكردن له‌هاووڵاتییان‌و پاره‌و كه‌لوپه‌لیان لێسه‌ندوون.
4- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه به‌پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی.
5- ده تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه زیاده‌ڕۆییان كردۆته سه‌ر موڵك‌و ماڵی گشتی.
6- شه‌ش تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیركراون به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌كی تر له‌یاسای سزادان.
AM:10:56:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت