چوار سه‌ربازی توركیا به ده‌ستی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه برینداربوون
هێزێکی ئەمنیی تورکیا
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا برینداربونی چوار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان به ده‌ستی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه راگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵێكی روسیاتوده‌ی كه له‌زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا وه‌ریگرتوه، له ناوچه‌ی تونجلی له خۆرهه‌ڵاتی توركیا روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه رویداوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه كاتێك رویداوه كه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به ده‌م بانگه‌وازی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه نه‌چون و خۆیان راده‌ست نه‌كردوه، دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕیش له نێوانیاندا، چوار سه‌ربازی توركیا برینداربوون.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند كه له هه‌مان ناوچه و له هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا 5 گه‌ریلای په‌كه‌كه "له‌كارخراون".
AM:09:39:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت