سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
سەرۆک وەزیرانی عیراق ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی رەتدەکاتەوە و رایگه‌یاند هیچ جموجوڵێک بەو ئاراستە لە ئارادانییە.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا كه رۆژانی سێشه‌ممان سازی ده‌كات، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند: گۆڕینی سەرۆک وەزیران بە دەست پەرلەمانە و هیچ جموجوڵێک بەو ئاراستە لە ئارادانییە، بەنیازیش نییە ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه.
عەبدولمەهدی وتیشی "ئەو هەواڵانەی باسی لەوە دەکەن کە نیازی دەست لەکارکێشانەوەم هەبێت راست نییە".
سەرۆك وەزیرانی عیراق راشیگەیاند "پێویستە پێش تەواوبوونی ئەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمان کابینەی وزاری تەواوبکرێت و حكومەتی عیراقیش پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی کارنامەکە".
جه‌ختكردنه‌وه‌ی عەبدولمەهدی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌كاتێكدایه كه هێشتا هه‌ریه‌ك له وەزارەتەکانی بەرگری و داد و ناوخۆ و پەروەردە، بێ وەزیرن.
AM:09:09:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت