زه‌ریف: ئیمارات ده‌یه‌وێت ببێته ئیسرائیلی دووه‌م
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشیكرده‌سه‌ر میرنشینه یه‌كگرتوه‌كانی ئیمارات و رایگه‌یاند كه ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت ببێته ئیسرائیلی دووه‌م له ناوچه‌كه‌دا.
له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: ئیمارات ده‌یان ملیار دۆلار بۆ خۆپڕچه‌ككردن خه‌رج ده‌كات و ده‌یه‌وێت ببێته ئیسرائیلی دووه‌م له ناوچه‌كه‌دا.
وتیشی: سێ وڵات له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا باش بێت، ئاسایشیان پارێزراوه، به‌ڵام ئه‌مه وا نییه و ئه‌وان به هه‌ڵه‌دا چوون.
زه‌ریف پێی وایه كه ئه‌و جه‌نگه ئابورییه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دژبه ئێران رایگه‌یاندوه "تیرۆره"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان جه‌نگی سه‌ربازی و ئابوری نییه و دواجار ناوچه‌كه زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوپاتیشیكردوه‌ته‌وه كه رێگه ناده‌ن به ئه‌مریكا شه‌ڕی یه‌كلایه‌نه به‌سه‌ر گه‌لی ئێران‌دا بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌ی كه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، هه‌موانه، چونكه جه‌نگ هه‌ر جه‌نگه.
AM:08:49:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1968
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت