چالاك موهه‌ندیس: هێشتا گۆڕان ته‌واوی پۆسته‌كانی خۆی یه‌كلانه‌كردوه‌ته‌وه
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زانیاری له باره‌ی ناوی كاندیده‌كانیان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا ته‌واوی كاندیده‌كانیان به‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه.
چالاك موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان، بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا كاندیدەكانی گۆڕان بۆ ئەو پۆست و پشكانەی لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بەریدەكەوێت، یەكلانەكراوەتەوەو سەرجەمیان دیارینەكراون.
به‌پێی لێدوانی چالاكی موهه‌ندیس، لەسبەینێوە مەسرور بارزانی رادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و لەماوەی كەمتر لەمانگێكدا دەتوانێت كابینەكەی پێكبهێنێت و وەزیرەكان سوێندبخۆن.
وتیشی: "مه‌سرور بارزانی سەردانێكی سەرپێیانەی لایەنە سیاسییەكان دەكات و كاتی زۆری ناوێت، چونكە پێشتر لەسەر بەرنامەی سیاسی و پۆستەكان لەگەڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رێككه‌وتووه".
زانیاری زیاتری لەگفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسیەكان و كاندیدەكەی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت ئاشكراكرد‌و وتی:"گفتوگۆ لەسەر میكانیزمی دابەشكردنی پۆستەكان بەتایبەت بەڕێوەبەری گشتی و راوێژكارەكان دەكرێت، بەڵام بەگشتی كاك مەسرور كێشەی نییە لەپێكهێنانی حكومەت".
دوێنێ 10ی حوزه‌یرانی 2019، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كار بوو، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار، مه‌سرور بارزانی به سه‌رۆكی حکومەتی هەرێم هه‌ڵبژێردرا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیشه‌وه نووسراوی ده‌ستنیشانكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رزكرایه‌وه.
هــ. ر
PM:09:29:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت