عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه سزاكانی سه‌ر چه‌كدارانی داعش سوكتر بكات
دەستگیرکراوەکانی داعش لە سوریا
وێستگه نیوزـ
ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عیراق ره‌تیكرده‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا رێككه‌وتنێك سزای سه‌ر چه‌كدارانی داعش بۆ كه‌مترله له‌سێداره‌دان سوكتر بكات.
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌و سزایانه‌ی دادگاكانی عیراق به‌سه‌ر تۆمه‌تباراندا ده‌یسه‌پێنن، ته‌نها له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه وردبینیی بۆ ده‌كرێت، دادگاكه‌ش خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته بۆ گۆڕینی ئه‌و سزایه، بۆیه سوككردنی سزاكان به رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌ته‌كان ناكرێت.
به‌یره‌قدار وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی داوه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌رپرسانی به‌غدا و پاریس له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتون سزای سه‌ر داعشه فه‌ره‌نسییه‌كان سوكتر بكرێن، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره له فه‌ره‌نساوه بۆ عیراق.
ده‌نگۆی ئه‌و رێككه‌وتنه له‌كاتێكدایه كه هێشتا ئه‌و سزایانه‌ی بۆ داعشه فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌ركراون كه له‌سێداره بدرێن، هێشتا نه‌بونه‌ته بڕیاری كۆتایی و سزاكان چاوه‌ڕوانی دوا بڕیاری دادگای تێههڵچونهوهن.
له ساڵی 2018ه‌وه، دادگاكانی عیراق سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ زیاترله 500 ژن و پیاوی بیانی به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به رێكخراوی داعشه‌وه ده‌ركردوه و تائێستاش هیچكام له‌و سزایانه جێبه‌جێ نه‌كراون.
له‌ماوه‌ی مانگی رابردوشدا دادگاكانی عیراق سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ 12 داعشی فه‌ره‌نسی ده‌ركردوه كه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی كورد له سوریاوه راده‌ستی به‌غدا كراوه.
PM:07:47:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت