ئه‌مریكا: ئێران یه‌ك بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌ك بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایه ئه‌ویش رێككه‌وتنێكی نوێیه كه راگرتنی هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بگرێته‌وه كه دروستی ده‌كات.
مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: "تاكه چاره‌سه‌ر، رێككه‌وتنێكی نوێیه كه چاره‌سه‌ری هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه خۆیان له 12 داواكاریدا ده‌بیننه‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه تاووتوێیان بكه‌ن و سه‌ركرده‌كانی ئێران ده‌زانن چۆن په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێیوایه كه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئێران به راگرتنی پایه‌ندبوونه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌پێی نه‌خشه‌ڕێگای گشتگیری ئه‌تۆمی هاوبه‌ش "هه‌گاوێكی گه‌وره‌یه به ئاراسته‌ی هه‌ڵه".
وتیشی: "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و ئاڕاسته‌یه‌دا به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه و هانی رژێمی ئێران بدات به‌رپرسیارێتی هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ فراوانكردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بگرێت".
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران.
AM:11:06:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت