میدیا جیهانییه‌كان: كیم جه‌نڕاڵێكی ده‌رخواردی ماسییه دڕنده‌كان داوه
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور
وێستگه نیوزـ
چه‌ند میدیایه‌كی جیهانی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكی كۆریای باكور یه‌كێك له جه‌نڕاڵه‌كانی ده‌رخواردی جۆره ماسییه‌كی دڕنده‌داوه، پێش فڕێدانیشی بۆناو حه‌وزی ماسییه‌كه، هه‌ردوو ده‌ستیان بڕیووه‌ته‌وه.
هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌ی میره‌ر-ی به‌ریتانی و ماڵپه‌ڕی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكا هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندوه كه كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور ئه‌و جه‌نڕاڵه‌ی به پیلانگێڕان بۆ كوده‌تاكردن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا تۆمه‌تبار كردوه.
باسیان له‌وه‌شكردوه كه سه‌رۆكی كۆریای باكور بۆ كوشتنی ئه‌و جه‌نڕاڵه سودی له فیلمێكی ساڵی 1977ی جه‌یمس بۆند به‌ناوی The Spy Who Loved Me بینیووه كه تیایدا كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌ڵده‌درێنه حه‌وزی ماسیی قرشه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه، كیم جۆنگ ئون، حه‌وزێكی پڕ له ماسیی جۆری بیرانا هه‌یه كه جۆره ماسییه‌كی دڕنده‌یه و ددانی تیژی هه‌یه و ده‌توانێت زۆر به ئاسانی گۆشت بجوێت، ماسییه‌كانیشی له به‌ڕازیله‌وه هاورده كردوه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌شكردوه كه سنگی جه‌نڕاڵه‌كه هه‌ڵدڕدراوه و هه‌ردوو ده‌ستیشی بڕدراوه‌ته‌وه ئینجا فڕێدراوه‌ته ناو حه‌وزه كه‌وه تا به برینداری ببێته خۆراكی ماسییه‌كان.
پێشتر زۆرێك له كاره دڕندانه‌كانی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور بۆ كوشتنی به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسیی وڵاته‌كه‌ی له میدیا جیهانییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر كه ئه‌و كه‌سانه دووباره به سه‌لامه‌تی و به‌بێ هیچ زیانێك ده‌ركه‌وتونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه فه‌یك ده‌رچون و پوچه‌ڵ بونه‌ته‌وه.
ماسیی دڕندەی جۆری بیرانا
PM:07:41:10/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت