لاقهكردنێكی قێزه‌ون هندستانی هه‌ژاند
ئهسیڤا بان‌و- منداڵە لاقەکراوەکە
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر لاقه‌كردن و كوشتنی كچێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵی موسڵمان، سێ پیاو كه یه‌كێكیان كاهینێكی هندۆسی و دوانیان ئه‌فسه‌ری پۆلیسی هندستانن، روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌وه و پێده‌چێت سزای له‌سێداره‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، روداوه‌كه له به‌شه هندییه‌كه‌ی ولایه‌تی جامۆ كشمیر رویداوه و منداڵه‌كه به‌ناوی ئهسیڤا بان‌و سه‌رقاڵی له‌وه‌ڕاندنی ئه‌سپه‌كانی خێ.انه‌كه‌ی بووه له ده‌شته‌كانی چیای هیمالایا، دوای هه‌فته‌یه‌ك له دیارنه‌مانیشی، ته‌رمه‌كه‌ی به شێوێندراوی له داراستانێكدا دۆزراوه‌ته‌وه.
له ورده‌كاریی روداوه‌كه‌دا هاتووه كه بان‌و بێهۆشكراوه و له په‌رستگایه‌كی هندۆسییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له فڕاندنیشیدا چه‌ندین جار لاقه كراوه و دواتر تا مردن ڵی دراوه.
له راپۆرتی پزیشكی دادی هندستاندا هاتووه كه بان‌و به ده‌رمانی دژه دڵه‌ڕاوكێ بێهۆشكراوه و وێڕای لاقهكردنیشی، به‌رد كێشراوه به سه‌ریدا و خنكێنراوه و جه‌سته‌شی سوتێنراوه.
وێڕای ده‌ستگیركردنی ئه‌و كاهینه هیندۆسییه و دوو ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیس كه ره‌نگه سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ربكرێت، سێ كه‌سی دیكه‌ش به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل و شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان ده‌ستگیركراون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا بدرێن.
له‌میانی به‌ڕێوه‌چونی دادگاییهكشدا یه‌كێك له سێ تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه داوای له دوانه‌كه‌ی دیكه كردوه جارێ نه‌یكوژن تا بتوانێت بۆ دواجار دووبارە لاقه‌ی بكاته‌وه ئینجا له‌ناوی ببه‌ن.
دوای ئاشكرابونی تاوانه‌كه‌ش، ناڕه‌زایی توند له كشمیر و نیوده‌لهی و مۆمبای و بنگالۆر سه‌ریهه‌ڵدا و پۆلیسی هندستانیش له ده‌وروبه‌ری دادگا و ناوچه موسڵمانه‌كان رێوشوێنه‌كانیان توند كرده‌وه.
موسڵمانه‌كان ئه‌و كاره به تاوانێك دژی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان ده‌زانن و هه‌ندێك گروپی هندۆسیش تاوانه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و پێیانوایه كه تۆمه‌تی نادادپه‌روه‌رانه ئاراسته‌ی كاهینه‌كه و دوو ئه‌فسه‌ره‌كه كراوه.
هندستان دۆسیه‌یه‌كی ره‌شی له توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و كچان هه‌یه و له‌نێوان ساڵانی 2016 و 2017 رێژه‌ی تاوان به‌رامبه‌ر ژنان 8% زیادكردوه، به‌رپرسانیش سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ هه‌ر تۆمه‌تبارێك دیاریكردوه كه كچانه‌ی خوار 12 ساڵ لاقه بكات.
کاهینە هیندۆسییە دەستگیرکراوەکە
ئەو ماڵەی بان‌و تیایدا دەژیا
PM:04:28:10/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 21980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت