ڤیدیۆ.. ساتی هاتنە ژورەوەی بارزانی و بەرهەم ساڵح پێکەوە


وێستگە نیوز-
سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکەوە چونە هۆڵی سەعد عەبدوڵا و بەچەپڵە ڕێزان پێشوازیان لێکرا.

ئەمڕۆ دوشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢١٩ لە کۆبونەوەیەکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستاندا، کە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەچو، بەهۆی زۆری ژمارەی میوانەکانەوە و تیایدا نێچیرڤان ئیدریس بارزانی وەکو سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد.

بۆ ئەو مەراسیمەش زیاتر لە ١٢٠٠ کەس لە سیاستەمەداران و سەکردەکانی کوردستان و عیراق و جیهان بانگهێشت کرابون.

د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراقیش یەکێک بو لەو میوانانەی کە بانگهێست کرابو و دواتریش وتارێکی تایبەتی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی پێسکەش کرد.

د. بەرهەم ساڵح کۆتا میوانی پلە باڵا بو کە گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و نزیکی کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی کە کاتژمێرێک تێپەڕیبو بەسەر وادەی دانراوی دەستپێکردنی مەراسیمەکە گەیشتە فڕۆکەخانە و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی نوێی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک بەرپرسی حکومەییەوە پێشوازی لێکرا.

دوای چونی سەرۆک کۆماری عیراق بۆ هۆڵی سەعد عەبدوڵا بە تایبەت لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشوی هەرێم و سەرۆکی پارتی دیموکراتەوە پێشوازی گەرمی لێکرا.

هاوکات هەردوکیان پێکەوە و بەتەنیشت یەکەوە چونە ناو هۆڵەکە بۆ شوێنی دانیشتنی خۆیان.

لەو کاتی چونە ژورەوەشیاندا میوانانی ئامادەبو بە چەپڵە ڕیزان پێشوازیان لەو دوو سەرکردە کوردە کرد.

سەردانی سەرۆک کۆماری عیراق لەماوەی بوون بەسەرۆکیدا زۆرترین قسەی لەسەر کرا، بەجۆرێک ژمارەیەک لە چاودێر و ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسی سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەیان بۆ ئەوەدەکرد کە جارێکی تر پێشوازیکردن لە د. بەرهەم ساڵح لەهەولێر ڕوونادات، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەمڕۆ پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

هــ. ب



PM:02:36:10/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 72764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت