هایما كۆنسێرتێكی تر سازده‌كات
وێستگه نیوز -
له چالاكییه‌كی نوێ‌دا، رێكخراوی هایما به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند كۆنسێرتێك له شاری سلێمانی سازده‌كات كه به‌شێك له داهاته‌كه‌ی بۆ كاری خێرخوازیی ده‌بێت.
به‌مزووانه رێكخراوی هایما هه‌ڵده‌سێت به سازدانی كۆنسێرتێك له هۆڵی سپی له شاری سلێمانی به به‌شداریی هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ (مه‌ریوان سه‌فائه‌دین، چۆپی فه‌تاح، ئاریان كه‌ریم و یه‌ریڤان هه‌ڵه‌بجه‌یی).
هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه به‌شێك له داهاتی كۆنسێرته‌كه بۆ كاری خێرخوازی ده‌بێت.
له ئێستادا رێكخراوی هایما له ئاماده‌كارییدایه بۆ سازكردنی كۆنسێرته‌كه و بریاره له هۆڵی سپی له‌ناو پڕۆژه‌ی چاڤیلاند له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچیت.
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا كاتی كۆنسێرته‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی بلیت دیاریی ده‌كرێن.
ڕێكخراوی هایما بۆ هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تییه، سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن و قازانج نه‌ویسته، تا ئێستا چه‌ند كۆنسێرتێكی هونه‌ریی رێكخستووه، كه دیارترینیان سازكردنی كۆنسێرتی كامه‌ران عومه‌ر و سامان عومه‌ر بوو له هۆڵی سپی.
PM:10:59:09/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت