ژماره‌ی كوژراوانی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی سودان گه‌یشته 115 كه‌س
وێستگه نیوز -
لیژنه‌ی پزیشكان له سودان رایگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له میانی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتی سوپا له شاری خه‌رتوم كوژراون، به‌رزبووه‌وه بۆ 115 كه‌س.
لیژنه‌ی پزیشكان له سودان له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیادا رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه خۆپیشانده‌رێكی دیكه به گولـله‌ی ھێزه ئه‌منییه‌كاندا كوژرا، ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشانده‌ران به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 115 كه‌س.
له رۆژی دووشه‌ممه‌ی ھه‌فته‌ی رابردووه ھێزه ئه‌منییه‌كانی سوودان گۆڕه‌پانی مانگرتووه‌كانیان له ناوه‌ڕاستی خه‌رتومی پایته‌خت گه‌مارۆدا و به زه‌بری ھێز ده‌ستیانكرد به بڵاوه‌پێكردنی به‌خۆپیشانده‌ران.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپای سودان لە شاری خەرتوم دەکرێت، خۆپیشاندەران داوا لە ئەنجومەنی سەربازیی ڕاگوزەر دەکەن، دەسەڵات ڕادەستی حکومەتێکی مەدەنی بکات.
دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر دۆخی سودان سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەنجومەنی سەربازیی راگوزەر لە سودان، بەرپرسیارە لەئاسایش و سەلامەتیی ھاوڵاتییان و داوای ھێمنیی لە لایەنەکان کردووە.
ھاوکات دوای پەرەسەندنی گرژییەکان ئەنجومەنی راگوزەری سەربازیش سەرجەم رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەنجومەنی مەدەنی ھەڵوەشاندەوە و تەئکیدی لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پێشوەختە کردەوە بەچاودێری وڵاتان لە ماوەی کەمتر لە نۆ مانگدا.
ماوەی چەند ھەفتەیەکە ئەنجومەنی سەربازی سودان و ھاوپەیمانی لایەنەکان کە خۆی لە ئەنجومەنێکی مەدەنی دەبینێتەوە دانووستانەکانیان بە ئاڕاستەی بەڕێوەبردنی وڵات دەستپێکردووە و بەپێی ئەو رێککەوتنەش کە لەنێوانیاندا واژۆکراوە، بەڕێوەبردنی وڵات بۆ ماوەی سێ ساڵ بەشێوەی راگوزەر و ھاوبەش بەردەوام دەبێت و دواتر ھەڵبژاردن دەکرێت.
ئەم روداوانەش دوای ئەوە دێت کە به‌هۆی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان و قه‌یرانی ئابورییه‌وه، له كانوونی یه‌كه‌می 2018 خۆپیشاندان له سودان سه‌ریهه‌ڵدا و هاوڵاتیان دروشمی له‌سه‌ركالابردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه و خۆپیشاندانه‌كان به‌رامبه‌ر به زیادكردنی باج له‌سه‌ر خۆراك و سوته‌مه‌نی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سودانه‌وه ده‌ستیان پێكرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه 11ی نیسانی 2019، عه‌وه‌ز بن عه‌وف جێگری سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری به‌رگریی سودان كوده‌تای به‌سه‌ر عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیردا كرد و كۆتایی به حوكمی 30 ساڵه‌ی به‌شیر هێنا و و خۆی كرده سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی و چه‌ند بڕیارێكیشی ده‌كرد له‌وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستور و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند و ویلایه‌ته‌كان.
به لابردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی سودان هێور نه‌بووه‌وه، ئه‌وه‌بوو شه‌وی هه‌ینی 12ی نیسانی 2019، عه‌وه‌ز بن عه‌وف، له‌ژێر فشاری شه‌قامدا ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سوودان و له‌جێگه‌ی ئه‌ویش عه‌بدولفه‌تاح بورهان پشكنه‌ری گشتی له سوپای سودان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و، به‌ڵێنیدا به‌منزیكانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسییه‌كان و فیدراسیۆنی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ستپێبكات.
دواتر و له یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2019 ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سودان بڕیاری دا هه‌ریه‌ك له عه‌وه‌ز بن عه‌وف، وه‌زیری به‌رگری و سه‌ڵاح قوش، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ده‌زگای ئاسایش خانه‌نشین بكرێن.
عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د به‌شیر، سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی سودان له ساڵی 1944 له‌دایك بووه و ساڵی 1989 به پشتیوانی ئیسلامییه‌كان كوده‌تای به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌كه‌یدا كرد و خۆی وه‌ك سه‌رۆكی سودان ناساند و تا له‌سه‌ركارلابردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته مایه‌وه.
PM:09:33:09/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت