سەرۆک کۆمار کارنامەی ھەردوو باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا و نیوزلاندی لە عیراق وەرگرت

‌د.بەرهەم و خاتوو تریدین

وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق كارنامه‌ی هه‌ردوو باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا و نیوزلاندی له‌ به‌غدا وه‌رگرت.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، د.به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق ئه‌مڕۆ یەکشەممە 9ی حوزه‌یرانی 2019، کارنامەی خاتوو تریدین شیری دوبسن باڵیۆزی نوێی نیوزلاند و ماسیۆ توله‌ر، باڵیۆزی نوێی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای لە عیراق وەرگرت.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، له‌ دیدارێكدا بەرھەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ھیوای سەرکەوتنی بۆ ھەردوو باڵیۆزی نوێ خواستوه‌  لەجێبەجێکردنی کارەکانیان.

سه‌رۆك كۆماری عیراق خواستی عیراقیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات دووپاتكردوه‌ته‌وه‌ بەجۆرێک کە خزمەتی  بەرژەوەندییە  ھاوبەشەکانی هه‌ردوولا بکات.


PM:05:10:09/06/2019










ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت