وەزیری دەرەوەی ئێران دیزاینی موشەکە بالیستییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات
یەکێک لە موشەکە بالیستییەکانی ئێران
وێستگە نیوز-
جه‌واد زه‌ریف ڕایدەگەێنێت "ئەوان
بەشوێن بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی نین".
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وەزیری دەرەوەی
ئێران لە تویتێکدا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ڕه‌خنه‌ی له لێدوانه‌كانی هه‌ریه‌ك
له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆک كۆماری فه‌ڕه‌نسا گرتووە
دەرباره‌ی پرۆگرامی موشه‌كی بالیستیی وڵاته‌كه‌ی.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وەداوە "ئه‌مریكا به كشانه‌وه له ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، بڕیاری ژماره دوو هەزار
و ٢٣١ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێشێلكردووه و هاوپه‌یمانه‌كانیشی
ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌یان په‌یوه‌ست به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان
له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پێشێلكردووه".
وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات وەڵامی مایک
پەمیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاشی داوەتەوە و ڕایگەیاندوە "بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی
ئاسایش، به پێویست زانراوه كه هیچ پلانێك سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی
بالیستیی ئاماده‌نه‌كرێت، كه توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ناوه‌كیی هه‌بێت، بۆیە موشه‌كه‌كانی
ئێرانیش به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمی دیزاین نه‌كراون و توانای هه‌ڵگرتنی
چه‌كی ناوه‌كییان نییە".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی
ئەمریکا لەمیانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماکرۆن رایگەیاندبو "ھەردوولا لەبارەی بەرنامە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی
ئێران کۆکن" و هەروەها مایک پەمپیۆش ئێرانی بە دیزاینکردنی موشەکە
بالیستیەکانی بە چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار کردبو.
هــ. ب
AM:08:43:09/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت