نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بەرز بوەوە
وێستگە نیوز ـ
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 9ی حوزه‌یرانی 2019، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به 55 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به 63 دۆلار و 29 سه‌نت فرۆشرا.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.
جگە لەوەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردەکراوی ئەو وڵاتە دێنێتە سەر سفر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی خاوبوونەوەی هەڕەشەکانەوە نرخی نەوت کەمێک دابەزیوە یاخود بە جێگیری ماوەتەوە.
هــ. ب
AM:08:16:09/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت