وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبووەوە

‌وێنە... د.بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا

وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیننامەیکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگە نیوز ناردوە رایگیاندوە "ئەمڕۆ شەممە د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازییکرد لە هایکو ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندی یاوه‌ری".

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی بەرھەم ساڵح  ئاماژەی بەوەداوە "سەرۆک کۆمار، جه‌ختی لەگرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و سود وەرگرتن لە ئه‌زموون و شاره‌زایی لە پێناوی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان کرووەتەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووریی و پیشەسازییدا، ھاوکات ھەوڵەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پشتیوانیکردنی عێراقی لەبوارە جیاجیاکان و ھەروەھا پشتیوانی ئەڵمانیای بۆ گەلی عێراق، بەتایبەتی لە پرۆسەی کۆمەککردن ئاوارەکان بەرزنرخاندووە".

 هەروەها، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەھەڵوێستی عێراق کردووە لەبارەی ھەماھەنگی ھەڵوێستەکان لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە و پێشھات له‌ ناوچەکەدا، ھاوکات جه‌ختی لە دیدی نەگۆڕی عێراق کردووەتەوە، سەبارەت بە قەیرانەکانی ناوچەکە، که‌ بریتییه‌ لە به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای عێراق.

نوسینگەی سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشداوە "د.بەرهەم ساڵح لە کۆبونەوکەدا ڕوونیکردەوە کە دامەزراندنی سیستەمێکی ناوچەیی جێگیر و بەھێزکردنی کۆدەنگی نێودەوڵەتی و له‌به‌رچاوگرتنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان باشترین ڕێگا چارەیە بۆ دوورخستنەوەی عێراق و ناوچەکە لە ئەگەری به‌ریه‌ک که‌وتن ململانێ".

هەر بەپیی راگەیاندراوەکە "سه‌رۆک کۆمار باسی  لە پێویستی یەکخستنی ھەوڵەکان کردووە، لەپێناوی زاڵکردنی زمانی دیالۆگ و دوورکەوتنەوە لە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان، ھەروەھا ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی ئەڵمانیا کردووە لە پشتیوانیکردنی ھەوڵەکانی ئاشتی و کەمکردنەوەی گرژییەکان لەپێناوی ئایندەیەکی باشتر بۆ ناوچەکە".

هاوکات نوسینگەکەی ناوبراو وتوشیەتی "وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش پابەندبوونی وڵاتەکەی لەپشتیوانیکردنی عێراق لە گشت بوارەکاندا و بەھەند وەرگرتنی ئەڵمانیای لە فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاریی دوو قۆڵی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا دووپاتکردووەتەوە، ھاوکات ڕۆڵی سەرەکی عێراقیشی لەپێناوی بەھێزکردنی بنەماکانی ئاشتی وئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە بەرزنرخاندووە".

چاوەڕان دەکرێت هایکو ماس، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، سەردانی ئێران-یش بکات.

هــ. ب


PM:07:01:08/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت