سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته ده‌درێت
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 9ی حوزه‌یرانی 2019، مووچەی مانگی سێی دوو وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 9ی حوزه‌یران، مووچه‌ی هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تا ئێستا پارەی بەغدا نەهاتووە، به‌ڵكو تەنها بڕە پارەی سامانە سروشتیەکان گەیشتوەتە وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە، هەرکاتێک پارەکەی به‌غدا گەیشت مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەشدەکەن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم پێش جەژنی رەمەزان مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردەی دابەشکرد.
هــ. ر
PM:12:45:08/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 8628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت