به‌ڤیدیۆ..دورگه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ یه‌كه‌م جه‌ژنی به چۆڵی به‌ڕێكرد
چرکەساتی نقومبونی یەختەکەی موسڵ
وێستگه نیوزـ
دوای رودانی كاره‌ساتی یه‌خته‌كه‌ی شاری موسڵ، ئه‌و دوورگه گه‌شتیارییه‌ی كه یه‌خته‌كه‌ی تێدا نقومبوو، جه‌ژنی ره‌مه‌زانی به چۆڵی به‌ڕێكرد و هیچ گه‌شتیارێك سه‌ردانی نه‌كرد.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 21ی ئازاری 2019، له دوورگهیه‌ك‌ی گه‌شتیاری له ناوچه‌ی غاباتی شاری موسڵ كه ده‌كه‌وێته سه‌ر روباری دیجله، یه‌ختێك به ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتییه‌وه ژێرئاوكه‌وت.
له‌وكاته‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌خته‌كه 120 خنکاون و 55ی دیکەش رزگاركراون و كه ژماره‌یه‌كیان منداڵن، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش سێ رۆژ ماته‌مینیی بۆ قوربانیانی روداوه‌كه راگه‌یاند.
دوای روداوه‌كه‌ش د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی موسڵیان كرد.
دواتر عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران له دره‌نگانێكی شه‌وی هه‌ینی 22ی ئازاری 2019، بڕیاری له‌سه‌ركارلابردنی نه‌وفل عاكوب، پارێزگاری ئه‌وكاته‌ی موسڵ و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌ركرد و به‌وه تۆمه‌تباریكردن كه له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان كه‌مته‌رخه‌من و له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتوه كه سامانی گشتیان به‌هه‌ده‌ر داوه و پۆسته حكومییه‌كانیان قۆرغكردوه.
لە رۆژی 26ی ئازاری 2019ش ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی عیراق بۆ ده‌ستگیركردنی نه‌وفل حه‌مادی سوڵتان (نه‌وفل عاكوب) پارێزگاری موسڵ و چوار به‌رپرسی دیكه ده‌ركرد.
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هاوخه‌میی خۆیان بۆ ئه‌و روداوه ده‌ربڕی و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامی خۆیان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی روداوه‌كه كرد.
چرکەساتی نقومبونی یەختەکەی موسڵ
PM:11:34:06/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت