له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له سلێمانی ده‌ركه‌وت
وێستگه نیوز -
ھونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی فارسی موعین ئه‌سفه‌ھانی نوێترین وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ھاوسه‌ره‌كه‌ی له شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه.
موعین ئه‌سفه‌ھانی ھونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی فارسی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین وێنه‌ی خۆی و ھاوسه‌ره‌كه‌ی له شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه.
موعین ئه‌سفه‌ھانی ده‌رباره‌ی وێنه‌كه نووسیویه‌تی: "له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م له شاری سلێمانی، ئاره‌زووی باشترینتان بۆ ده‌كه‌م، جه‌ژنی ره‌مه‌زان پیرۆز".
به‌یانی دوێنێ موعین ئه‌سفه‌ھانی به مه‌به‌ستی سازكردنی كۆنسێرتێكی گه‌وره له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێشوازێ لێكرا، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مه دوه‌م جاره سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات وھیوای ئه‌وه‌ی خواست ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆنسێرته‌كه‌ی ئاماده‌ده‌بن، ئاسوده بن.
بڕیاره سێیه‌م رۆژی جه‌ژن له شانۆی رۆمانی له پاركی ھه‌واری شار له سلێمانی كۆنسێرتێكی گه‌وره بۆ موعین ئه‌سفه‌ھانی سازبكرێت.
PM:06:34:05/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 11784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت