نه‌خۆش كه‌وتوه
وێستگه نیوزـ
هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی نهێنیی ده‌رنه‌كه‌وتنی له‌ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه باری ته‌ندروستیی تێكچووه و نه‌خۆش كه‌وتوه.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، هه‌یفا وه‌هبی وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه بۆ هه‌وادارانی، نهێنیی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه كه هۆكاری ده‌رنه‌كه‌وتنی له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان له هیچ درامایه‌ك یان چاوپێكه‌وتن یان هه‌ر ده‌ركه‌وتنێكی میدیایی، ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه نه‌خۆش كه‌وتوه و باری ته‌ندروستیی تێكچووه.
هه‌یفا ئاشكرای نه‌كردوه جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی چییه، به‌ڵام له تویته‌كه‌یدا داوای نزای له هه‌وادارانی كردوه و پێی راگه‌یاندون كه به‌م نزیكانه دێته‌وه لایان و ویتویه‌تی: "سوپاسی خوا ده‌كه‌م بۆ هه‌موو شتێك..جه‌ژنتان پیرۆز بێت".
لەگەڵ ئەوەشدا هەیفا لە چەند ئەڵقەیەکی درامای (واد سید الشحات) وەک میوانی شەرەف دەرکەوت کە دیمەنەکانی پێش ئەو مانگە تۆمار کرابوو.
AM:02:11:05/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت