دوای توشبونی به ئایدز، پاكستانییه‌ك ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت
پیاوە پاکستانییەکە
وێستگه نیوزـ
له باشوری پاكستان ژنێك له‌گه‌ڵ سه‌دان كه‌سی دیكه‌دا بەبێ ئەوەی هیج گوناهێکیان هەبێت، توشی نه‌خۆشیی ئایدز بوون، كه‌چی له بری چاره‌سه‌ركردنی، ژنەکە لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا.
پۆلیسی پاكستان رایگه‌یاند كه له ناوچه‌كانی شاری لاركانا له هه‌رێمی سند-ی باشوری پاكستان، به‌هۆی ده‌رزییه‌كه‌ی پیسبوو به ڤایرۆزی ئایدز، ده‌یان كه‌س به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌وه بێت ده‌رزییه‌كه پیس بووه، له‌كاتی كوتاندا توشی نه‌خۆشییه‌كه بوون.
یه‌كێك له‌وانه‌ی كه توشی نه‌خۆشییه‌كه بوو، گوندنشینێكی نزیك ناوچه‌ی بڵاوبونه‌وه نه‌خۆشییه‌كه بووه كه دایك چوار منداڵه، كه‌چی مێرده‌كه‌ی تۆمه‌تباری كردوه به‌وه‌ی ناپاكیی لێكردوه و له‌گه‌ڵ كه‌سی دیكه‌دا سه‌رجێگایی كردوه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ كوشتویه‌تی.
بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له پاكستان ناوه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ئیسلام ئاباد گومان له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌خۆشییه‌كه یان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می بڵاوبوبێته‌وه یان پزیشكێك به ئه‌نقسه‌ت ئه‌و ده‌رزییه پیسبوهی به‌كارهێنابێت.
پاكستان خێراترین وڵاتی كیشوه‌ری ئاسیایه بۆ توشبوون به‌نه‌خۆشیی ئایدزو به‌پێی ئاماره‌كانیش ته‌نها له ساڵی 2017دا، 20 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی توشتبون به‌و نه‌خۆشییه تۆمار كراوه.
PM:08:51:01/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت