گه‌نجێك دوای 6 سه‌عات یاری په‌بجی گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
له وڵاتی هندستان گه‌نجێك دوای به‌سه‌ربردنی 6 سه‌عاتی به‌رده‌وام به یاری په‌بجی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی دڵی له‌كار كه‌وت و گیانی له‌ده‌ست دا.
پێگه‌ی ndtvی هندی له زاری باوكی گه‌نجه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "فۆركان كوریشی ته‌مه‌ن 16 ساڵ دوای خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ ده‌ستی كردووه به یاری په‌بجی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كوڕه‌كه‌ی ماوه‌ی شه‌ش سه‌عاتی به‌رده‌وام له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی خه‌ریكی یاری بووه و دواتر زۆر زۆر توڕه‌بووه له یاریزانه‌كانی تری هاوڕێی.
هاوكات خوشكه‌كه‌ی كه له دواساته‌كانیدا له‌گه‌ڵی بووه، باسی له‌وه كرد كه له یارییه‌كه‌دا براكه‌ی له ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌ی زۆر توڕه‌بووه و ده‌ستی كرد به هاواركردن و گریانێكی زۆر و یارییه‌كه‌ی جێهێشت و وتی: "جارێكی تر یاریتان له‌گه‌ڵدا ناكه‌م... به‌هۆی ئێوه‌وه یارییه‌كه‌م دۆڕاند"، دواتر باری ته‌ندروستی تێكچوو و گواستیانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پزیشكه‌كان گیانی له‌ده‌ست دا.
لای خۆیه‌وه پزیشك ئاشوك جاین وتی: "پێده‌چێت ئه‌و گه‌نجه به‌هۆی سه‌كته‌ی دڵه‌وه له ئه‌نجامی شۆكێكی له‌پڕه‌وه گیانی له‌ده‌ست دابێت و وروژاندنه‌كانی یارییه ڤیدیۆییه‌كه ره‌نگه بووبێته هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی ئه‌درینالینی له‌شی ئه‌مه‌ش ژماره‌ی لێدانه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌هۆی سه‌كته‌ی دڵ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌وڵێكی زۆریان داوه تا دڵی بخه‌نه‌وه كار، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ده‌ره‌نجام گه‌نجه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه: ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابع
PM:05:34:01/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 11464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت