فەرماندەی‌ ئۆپراسیۆنەکانی‌ کەرکوک: داعش لە پشت تەقینەوەکانی‌ شەوی‌ رابردووەوەیە

‌دیمەنێک لە تەقینەوەکانی شەوی رابردووی کەرکوک

وێستگه‌ نیوز ـ
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك رایگەیاند، رێکخراوی‌ داعش لە پشت تەقینەوەکانی‌ شەوی‌ رابردووی‌ کەرکوکەوەیە.


سەعد حەربییه، ئاماژەی‌ بەوەشکردووە، وەك بەرپەرچدانەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنه بەرفراوانەی سێ رۆژه له باشووری كەركوك دەستیان پێكردووه بۆ سەر داعش، چەكدارانی ئەو رێكخراوه دەیانەوێت تۆڵەی ئەوه له هاوڵاتییانی‌ شاری كەركوك بكەنەوه.

وتیشی‌: "داعش ناتوانێت بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەكان خۆی رابگرێت چاوەڕێ ناكەن بتوانن ئاسایشی شاری كەركوك تێكبدەن".

بەوتەی‌ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، رێكخراوەكه به دانانی بۆمب له ناو تەنەكەی خۆڵ و خاشاك و كەنار رێگاكان دەیەوێت هاوڵاتییان بكاته ئامانج.

باسی‌ لەوەشکرد، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان جارێكی دیكه رووبەڕووی ئەو هێرشانه نەبنەوه تا جەژن بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی چڕوپڕ پلانی ئەمنی تایبەتیان ئاماده كردووه و تەواوی هێزه ئەمنییەكانی ناو شار له ئامادەباشیدان.

شەوی‌ رابردوو شەش تەقینەوە لە سەر رێگەی‌ بەغدا لە کەرکوک روویانداوە و بەپێی ئامارە نافەرمیییەکانیش تائێستا شەش هاوڵاتی‌ گیانیان لەدەستداوە و 19ی‌ دیکەش برینداربوون.

هــ. ر


AM:10:54:31/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو