خراپترین لاپتۆپی جیهان به زیاترله یه‌ك ملیۆن دۆلار فرۆشرا
لاپتۆپی The Persistence of Chaos
وێستگه نیوزـ
لاپتۆپێك كه به‌هۆی ڤایرۆسه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ناوی به خراپترین لاپتۆپی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت، وه‌ك ئامێرێكی ناوازه به زیارترله یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
به‌پێی رۆژنامه‌ی The Sunی چاپی به‌ریتانیا لاپتۆپه‌كه به‌ناوی The Persistence of Chaos، شه‌ش له خراپترین ڤایرۆسی جیهانی تێدایه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ئایاری 2019 له زیادكردنێكی ئاشكرای سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به یه‌ك ملیۆن و 260 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
یه‌كێك له‌و ڤایرۆسانه‌ی كه له لاپتۆپه‌كه‌دا هه‌یه، ناوی WannaCryیه كه ساڵی 2017 له كۆمپیوته‌ره‌كانی رێكخراوی ی دا و به گشتی بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌جیهاندا زیانی 94 ملیار دۆلار بخاته‌وه.
ڤایرۆسی كه ساڵی 2000 بڵاوبوه‌وه، یه‌كێكه له ڤایرۆسه‌كانی دیكه‌ی ناو لاپتۆپه‌كه، ڤایرۆسه‌كه له رێی ئیمه‌ڵه‌وه به پاشكۆیه‌كی ژه‌هراوی ئاراسته‌كراو بووه‌هۆی له‌كاركه‌وتنی نزیكه‌ی 500 هه‌زار كۆمپیوته‌ر له‌جیهاندا.
یه‌كێكی دیكه له‌و ڤایرۆسانه‌ی كه له لاپتۆپه فرۆشراوه‌كه‌دایه، ڤایرۆسی MyDoomه كه ساڵی 2004 بڵاوبوه‌وه، ئه‌مه جگه‌له بوونی چه‌ند ڤایرۆسێكی دیكه به‌ناوه‌كانی SoBig و DarkTequila و BlackEnergy له كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا.
PM:03:19:29/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت