قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد
وێستگه نیوز –
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
قوباد تاڵه‌بانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "مایه‌ی شانازیم بوو كه پێنج ساڵی قورسمان پێكه‌وه تێپه‌ڕاند، دڵنیام كه لێهاتوویی و روئیای ئه‌و، سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه قورسه‌كه‌ی كه به‌شێكی بریتی ده‌بێت له رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد، مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن".
سه‌عات 11:30 ده‌قیقه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی ئایاری 2019 كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای خوێندنه‌وه‌ی سیڤی كاندیده‌كان، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستی پێكرد و له ده‌نگدانێكی ئاشكرادا نێچیرڤان بارزانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی به به‌ده‌ستهێنانی 68 ده‌نگ له كۆی 81 ده‌نگ، وه‌ك سه‌رۆكی چوار ساڵی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
PM:01:08:28/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت