وته‌بێژی یه‌كێتی: به‌شداری نه‌كردنمان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان زه‌نگێكی گه‌وره‌یه
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند به‌شداری نه‌كردنیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان زه‌نگێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر تاكڕه‌وی و خۆسه‌پاندن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا بووه.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له دروستكردنی حكومه‌تێكی به‌هێز و به‌شداری راسته‌قینه‌ی هه‌موولایه‌نه‌كاندایه".
له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی: "ئه‌گه‌ر پارتی یان هه‌ر لایه‌نێكی تر چاوی له‌وه‌یه حكومه‌تێكی به‌هێز پێكبێت و چاوی له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، ده‌بێت چاوی له‌وه‌بێت هه‌موو هێزه نیشتمانییه‌كان له‌پێش هه‌موویانه‌وه یه‌كێتی به‌شێكی كاریگه‌ر بێت له‌و حكومه‌ته".
وتیشی: "ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆمان به‌شێكه له هه‌ڵوێسته‌كانی رابردوودمان و چۆن له رابردوودا به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكمان خستبووه پێش، ئه‌مڕۆش به بایكۆتكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكمان خسته‌پێش و تاكڕه‌وی له كوردستاندا سه‌رناگرێ و نابێت رێگه‌ی پێبدرێت".
له‌تیف شێخ عومه‌ر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌و حزبه‌ی قوربانییه‌كی زۆری داوه بۆ كۆتاییهێنان به دوو ئیداره‌یی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه و هه‌رگیزاوهه‌رگیز له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یی نین".
وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راشیگه‌یاند كه "هێشتا زووه كه له قۆناغی داهاتوودا چیی ده‌كه‌ین، یه‌كێتی به‌رچاوی روونه و به‌شداری نه‌كردنمان زه‌نگێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر تاكڕه‌وی و خۆسه‌پاندن و به‌وه‌فانه‌بوون بۆ رێكه‌وتننامه".
سه‌عات 11:30 ده‌قیقه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی ئایاری 2019 كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای خوێندنه‌وه‌ی سیڤی كاندیده‌كان، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستی پێكرد و له ده‌نگدانێكی ئاشكرادا نێچیرڤان بارزانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی به به‌ده‌ستهێنانی 68 ده‌نگ له كۆی 81 ده‌نگ، وه‌ك سه‌رۆكی چوار ساڵی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
PM:12:32:28/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 9076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت