فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ: به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان ناكه‌ین
وێستگه نیوز - فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌شداری له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌كه‌ن.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان بایكۆتكردنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی راگه‌یاند.
مه‌م بورهان قانع ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ وتی: "بڕیاری ئێمه ئه‌وه‌یه كه بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین و ناچینه ژووره‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه ئێمه پێشتر پرۆژه‌مان هه‌بووه بۆ مه‌سه‌له‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی و تێبینیمان هه‌بوو له دانیشتنی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می ره‌شنووسی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و تێپه‌ڕاندنی یاساكه به زۆرینه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پێمانوایه ئه‌م یاسایه نه خزمه‌تی پایه‌كانی دیموكراسی ده‌كات نه سیستمی په‌رله‌مانی و ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م یاسایه‌دا هه‌بێت ره‌چاو نه‌كراوه و میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێممان به‌وشێوه‌یه قبوڵ نییه".
مه‌م بورهان قانع راشیگه‌یاند كه "وه‌كو به‌رپرسیارێتییه‌كی پیشه‌یی و یاسایی و مێژوویی بڕیارماندا كه به‌شداری دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كه‌ین و نه‌بین به‌به‌شێك له‌و گه‌مه‌یه‌ی په‌یوه‌ندیداره به مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چوارساڵی داهاتوودا".
AM:11:13:28/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت