چاودێران: سەرکەوتنی راستڕەوەکان دەبێتە کێشە بۆ پەنابەران
پەنابەران لە وڵاتانی ئەوروپا-گێتی
وێستگه نیوزـ
ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2016ی به‌ریتانیا بۆ چونه‌ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی لێكهوتهوه كه راستڕه‌وه‌كانی دژبه په‌نابه‌ران زیاتر ره‌واجیان په‌یداكرد و هاوڵاتیان ده‌نگیان پێدان، ئەوەش بەوتەی شارەزا و چاودێران مەترسیی بۆسەر پەنەباران هەیە.
دوای سه‌ركه‌وتنی گوتاری راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانی دژبه په‌نابه‌ران بۆ دزه‌كردنه نێو ده‌نگده‌رانی به‌ریتانیا، ئێستا ئه‌نجامه‌كان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه به سه‌ركه‌وتنی هه‌مان ره‌وت له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگێكی زۆر له‌لایه‌ن حزبی برێكست به سه‌رۆكایه‌تیی نایجل فراگ له به‌ریتانیا و حزبی گردبونه‌وه‌ی نیشتمانی فه‌ره‌نسا به سه‌رۆكایه‌یتی مارین لۆبان و حزبه راستڕه‌وه‌كانی دیكه‌ی ئیتالیا و هه‌نگاریا، ئاماژه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌وروپا پێ ده‌خاته قۆناغێكی نوێیه‌وه كه راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان تیایدا باڵاده‌ست ده‌بن و ته‌نها بایه‌خ به ناوخۆی خۆیان ده‌ده‌ن.
له به‌ریتانیا حزبی برێكست پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و به‌سه‌ر هه‌ردوو حزبه گه‌وره‌كه‌ی كرێكاران و پارێزگاراندا سه‌ركه‌وتوه و ته‌نها له ناوچه‌ی وێڵز 200 هه‌زار ده‌نگده‌ری هه‌بووه، چاودێران ده‌ڵێن به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و هه‌موو ده‌نگه نیشانه‌ی شكستی پارێزگارهكانه كه نه‌یانتوانی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد تێریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
به‌گشتی حزبه راستڕهوهكهی برێكست 28 كورسیی به‌ده‌سهێنا و پله‌ی یه‌كه‌می گرت، دواتر حزبی دیموكراتخوازه ئازادیخوازه‌كان 15 كورسی و پله‌ی سێیه‌میش پارتی كرێكاران 10 كورسی و پارتی سه‌وز 7 كورسی و پارتی پارێزگارانیش ته‌نها 3 كورسیی به‌ده‌ستهێنا.
باڵاده‌ستبونی حزبه راستڕه‌وه‌كانی ئه‌وروپا ته‌نها مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه نییه كه تازه گه‌یشتونه‌ته وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵكو مه‌ترسیشی بۆسه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه بیانیانه‌ش دروستكرده‌وه كه به ره‌چه‌ڵه‌ك موسڵمانن.
پڕۆفیسۆر كامل حه‌واش، چاودێڕ و شاره‌زا له كاروباری ئه‌وروپا به سایتی جزیرەی راگه‌یاندوه: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی راستڕه‌وه‌كان ئه‌وه‌بوو كه وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا لێشاوی په‌نابه‌رانیان بۆ خاكی وڵاته‌كه‌یان پشتگوێخست به‌تایبه‌ت كه ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌رگای بۆ كردنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌و ئازادییه‌ی به جموجوڵ و هاتوچۆی ناو وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه دراوه كه نه‌توانرا ئه‌و لێشاوی په‌نابه‌ران كۆنتڕۆڵ بكرێت.
حزبه راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌وروپا پێیان وایه كه زۆربه‌ی كۆچبه‌ران له‌به‌ر هۆكاری مرۆیی كۆچیان نه‌كردوه، به‌ڵكو هۆكاره‌كه ئابورییه، بۆیه هاوسۆزیی خه‌ڵكی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ریان كه‌مبوه‌ته‌وه.
ئه‌و پڕۆفیسۆره ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌ك زۆر له عه‌ره‌ب و موسڵمانان رویان له ئه‌وروپا كردوه، بۆیه ئه‌وروپییه‌كان ترسیان له ناسنامه و كلتوری خۆیان و به موسڵمانكردنی وڵاته‌كانیان هه‌یه.
هۆكارێكی دیكه‌ش دروشمه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایه كه ده‌ڵێت: " یه‌كه‌م ئه‌مریكا "، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه راستڕه‌وه توندڕهكانی ئه‌وروپاش وڵاتانهكانیان بكه‌نه پله‌ی یه‌كه‌م و بایه‌خ به ناوخۆی خۆیان بده‌ن.
هه‌ر هه‌مان پڕۆفیسۆر به‌دووریشی زاینوه سه‌ركه‌وتنی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان ببێته‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و رایگه‌یاندوه كه ئه‌و حزبانه یه‌كێتییه‌كه ناڕوخێنن، به‌ڵكو كار و ئامانج و رێبازه‌كه‌ی ده‌گۆڕن.
PM:06:31:27/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت