سزای زیندانی به‌سه‌ر وه‌زیرێكی عیراقدا سه‌پێندرا
وێستگه نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی عیراقی ئاشكرای كرد كه سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ر وه‌زیرێكی عیراقدا سه‌پێندراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی عیراقی به كه‌ناڵی (RT)ی روسی وت: "ئه‌سعه‌د هاشمی وه‌زیری پێشووتری رۆشنبیری عیراق كه سه‌ر به حزبی ئیسلامی بووه، له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه تۆمه‌تبار كراوه و سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه".
پێشتر فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراقی رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ست زیانی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی گه‌یاندووه و سامانی عیراقی به هه‌ده‌ر داوه، سزای زیندانی به‌سه‌ر وه‌زیری پێشووتری رۆشنبیری‌دا سه‌پێندراوه.
بڕیاره‌كه له لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ ده‌رچووه و به گوێره‌ی بڕیاره‌كه ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌یدا ده‌گیرێت.
هاشمی له‌ساڵی 2006دا پۆستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وه‌رگرت. له 2008دا، دوای راكردنی له عیراق، به تۆمه‌تی هاندان بۆ كوشتن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
PM:06:49:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت