نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر كه‌یسی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بڵاوكرده‌وه
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
وێستگه نیوز -
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی له پرسی ئازادكردنی پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك كه له‌لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له لوبنان ده‌ستگیركرا، نه‌كردووه و ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له نێوان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌و باره‌یه‌وه ره‌تكرده‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی ئایاری 2019 نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "هه‌ندێك میدیا و كه‌ناڵی ئاسمانی ناسراو و سیاسییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانكرد كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستتێوه‌ردانی كردووه بۆ ئازادكردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك كه پێشتر له‌لایه‌ن ئینته‌رپوڵه‌وه له به‌یروت ده‌ستگیركرا".
نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ڵێت: "گوایه ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه له وه‌ڵامی داوایه‌كی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامدراوه و به هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و مه‌سعود بارزانی ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌یسه نه به راسته‌وخۆ و نه به نێوه‌ندگیر ئه‌نجام نه‌دراوه".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه كه "سه‌رۆك وه‌زیران ئاگاداری ده‌ستگیركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم نه‌بوه تا دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی دواتر ئازادكراوه و هیچ ده‌ستوه‌ردانێكیشی نه‌كردووه، ئه‌و روداوه‌شی له‌لایه‌ن فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی عیراقه‌وه پێڕاگه‌یاندراوه له‌ناو فڕۆكه كاتێك ئێواره‌ی رۆژی 22ی ئایار به وه‌فدێكی ره‌سمی سه‌ردانی كوه‌یت-یان كردووه".
نووسینگه‌كه ده‌شڵێت: "دوای بیستنی هه‌واڵه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوایكردوه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سمی بكرێت بۆ زانینی ورده‌كاری روداوه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌رپرسانه‌ی پێویست".
نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی داواشی له‌و سیاسی و راگه‌یاندنكارانه كرد كه ئه‌و بانگه‌شه ناڕاستانه‌یان كردووه "ره‌تیبكه‌نه‌وه و راستییه‌كان بۆ رای گشتی روونبكه‌نه‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به مافی خۆی ده‌زانێت رێوشوێنی یاسایی دژی ئه‌و كه‌سایه‌تی و كه‌ناڵانه بگرێته‌به‌ر كه ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌یان بڵاوكرده‌وه گه‌ر ره‌تینه‌كه‌نه‌وه و راستییه‌كان بۆ رای گشتی بڵاونه‌كه‌نه‌وه.
ئەوەش لە کاتێکدایە نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک رۆژی 22ی ئەم مانگە رایگەیاند، ئەو لە ئێستادا بە گەشتێک لە بەیروتی پایتەختی لوبنانە و دەستگیر نەکراوە.
نەجمەدین کەریم لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا، لەلایەن پۆلیسەوە بۆ چەند خولەکێک بانگکراوە و پێیان وتووە کە ناوەکەی لەگەڵ ناوی کەسێکی دیکە تێکەڵ بووە.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم کە پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بووە، لە دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ، شاری كه‌ركوكی جێهێشت و چووه هه‌ولێر نیشتەجێ بوو، هەر لەو کاتەشەوە په‌یوه‌ندی به یه‌كێتییه‌وه پچرا.
PM:06:15:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت