وێستگە نیوز-
لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی لەگوندی عیسای بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ کەس بریندار بون كه دوانیان منداڵن.
به‌ڕٍوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی ئایاری 2019، لەسەر ڕێگای کەلار-سلێمانی لەگوندی عیسای، بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت تاهۆ و تویۆتا کرۆلا تەکسی، سێ کەس برینداربون کە شۆفێر و سەرنشینی تەکسییەکە بون، هەردوو بریندارەکەش منداڵی شۆفێرەکەبون.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه راشیگه‌یاندوه كه روداوەکە لەکاتێکدا رویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت بەئاراستەی کەلار هاتوە و تەکسیەکە لەڕێگەی لاوەکیەوە هاتوەتە سەر ڕێگای سەرەکیی لەکاتی ڕوداوکەدا هەردو ئۆتۆمبێلەکە ڕۆشتونەتە ئاراستەی بەرامبەر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار ، بەهۆی سەختی برینەکەشیانەوە هەرسێ بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران.
PM:06:03:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2088
جار خوێنراوه‌ته‌وه