ناوی براوەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کان ئاشکراکران


وێستگە نیوز-

ناوی براوەکانی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی کان ئاشکراکران، بۆ یەکەمجار دەرهێنەرێکی کۆریای باشوور خەڵاتی چڵە دارخوورمای زێڕی بردەوە.

رۆژی شەممە (25-5-2019) لە رێوڕەسمێکدا لە شاری کان لە فەرەنسا، ناوی براوەکانی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی کان ئاشکرا کران.

بۆنگ جۆن هوو، دەرهێنەری کۆریای باشوور وەکو باشترین دەرهێنەر خەڵاتی چڵە دارخورمای زێڕینی فێستیڤاڵەکەی بردەوە و، بووە یەکەم دەرهێنەری کۆریای باشوور ئەم خەڵاتە بباتەوە.

هەروەها خەڵاتی باشترین فیلم درا بە خانمە دەرهێنەری فەرەنسی- سەنیگالی ماتی دیپۆ، دیپۆ یەکەمین ئافرەتی رەشپێستە لە مێژووی 72 ساڵەی فێستیڤاڵی فیلمی کاندا ئەو خەڵاتە بباتەوە.

هەریەک لە ئیمێلی بێکهام و ئەنتۆنیۆ باندێراس، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن و پیاویان بردەوە.
وێنەکان: روداو

هــ. ب


PM:01:46:26/05/2019




















ئه‌م بابه‌ته 1924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت