سلێمانی : مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر منداڵان ڕاگه‌یاندراو دایك و باوكان ئاگادار كرایه‌وه
وێستگه نیوز-
به‌هۆی هاتنی ده‌مانچه‌یه‌كی منداڵانی زۆر بۆ نێو بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كه سپرنگێكی به‌هێزی پێوه‌یه و مور و هه‌ڵده‌دات، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سلێمانی دایك و باوكان له‌مه‌ترسی ئه‌و ده‌مانچه‌یه ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2019.5.26 لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (50) ده‌مانچه‌ی موروی منداڵانه‌دا گرتووه كه به‌هۆی هه‌بوونی سپرینگه به‌هێزه‌كه‌یه‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر منداڵ و به‌ركه‌وتنی به شوێنێ ناسكیان دروست ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی قایمقامیه‌تی شاری سلێمانی "هه‌بوونی سپرینگێكی به‌هێزی له‌وجۆره و به‌كارهێنانی بۆ ته‌قاندنی موروه‌كه، مه‌ترسی به‌ركه‌وتنی چاو یان ئه‌ندامێكی ناسكی تر له‌له‌شی ئه‌و منداڵانه‌ی یاری پێده‌كه‌ن دروستده‌كات".
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دروستكردنه‌كه‌یدا پارچه ئاسنیان بۆ قورسكردنی كێشی ده‌مانچه‌كه به‌كارهێناوه و به‌ساغی له ده‌سكی ده‌مانچه‌كه دانراوه، واده‌كات له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به شوێنێكی منداڵ مه‌ترسی شكان دروست بكات.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی ئه‌و یاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
قایمقامیه‌تی شاری سلێمانی داوا له‌دایكان و باوكان ده‌كه‌ن به وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن له كڕینی ئه‌و جۆره یاریانه و له‌كاتی هه‌بونیدا له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.
PM:01:17:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 32736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت