ئەمڕۆ مانگرتوانی گۆشەگیری لەسەرجەم وڵاتانەوە کۆتایی بە مانگرتن دەهێنن


وێستگە نیوز-

رێبەری پارتی کرێکرانی کوردستان داوای لە مانگرتوان کرد کۆتایی بە مانگرتن بهێنن و ئەمڕۆش داواکەی جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ یەک‌‌شەممە دوای نزیکەی ٢٠٠ رۆژ لەیلا گۆڤەن و دوای ١٨٧ رۆژ لە مانگرتنی ناسر یاگسز و ١٦٢ رۆژ لە مانگرتنی زیندانییەکانی تورکیا و سەرجەم مانگرتووەکانی دیکە لەسەر داوای عەبدوڵا ئۆجەلان کۆتایی بە مانگرتن دەهێنن.

ئەمڕۆ یەک‌شەممە گروپی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستام لە شاری ئیستەنبوڵ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند "رۆژی چوارشەممە ٢٢ی ئایار دیدارێکیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕیبەری پارتی کریکارانی کوردستان لە زیندانی ئیمرالی ئەنجامداوە و ئۆجالان بە فەرمی داوای شکاندنی مانگرتنی گۆشەگیری لە سەرجەم مانگرتوان گرتووە".

عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا راگەیاندوە "چاوەڕێ دەکەم کۆتایى بە چالاکییەکەتان بهێنن و بە روونی و بە سادەیى ئەوە رادەگەیەنم، کە مەبەستی ئێوە بۆ من رونە و خۆشەویستی و سوپاسی خۆمتان پێشکەش دەکەم، بە تایبەتی رایدەگەیەنم و ئومێدی ئەوە دەکەم ئێوە لە ئێستا بە دواوە بە بەهێزی و بە ئیرادەیەکى پێویستەوە لەگەڵم بن و رێ بکەن".

دوای ئەو پەیامەشی بڕیارە ئەمڕۆ لە چەند کاتژمێرێکی جیادا سەرجەم مانگرتوانی گۆشەگیری مانگرتنەکانیان بشکێنن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ٢٠٠ رۆژ لەمەوبەر لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە دەستیان بە مانگرتن تا مردن کردبو بەهۆی ئەو گۆشەگیریە درێژەی لەسەر ئۆجالان بو کە ماوەی زیاتر لە دو ساڵ بو دەسەڵاتدارانی تورکیا نەیاندەهێشت چاوی بە خێزانەکەی و ماوەی چوار ساڵیش بو ریگەیان نەدەدا چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت و هیچ هەواڵێک لە تەندروستیشی نەبو، بۆیە هەزاران کەس لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، تەواویی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەدا دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان مانگرتن تا مردنیان راگەیاندبو بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان.

هــ. ب


PM:01:12:26/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو