دەقی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ مانگرتوان
وێستگە نیوز-
رێبەری پارتی کرێکرانی کوردستان داوا لە
مانگرتوان دەکات کۆتایی بە مانگرتن بهێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە گروپی پارێزەرانی سەدە لە شاری ئیستەنبوڵ
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند "رۆژی چوارشەممە ٢٢ی ئایار
دیدارێکیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕیبەری پارتی کریکارانی کوردستان لە زیندانی
ئیمرالی ئەنجامداوە و تەندروستی باشە".
پارێزەرانی ئۆجەلان ئاماژەیان بەوەداوە "ئۆجالان داوای
شکاندنی مانگرتنی گۆشەگیری کردووە و داوای کردوە هیچی دیکە دریژە بەو مانگرتنە
نەدەن".
دەقی پەیامەکەی عەبدوڵا
ئۆجالان بۆ مانگرتوان...
هەڤاڵانی هێژا...
بەر لەهەموان بۆ ئەو هەڤاڵانەى بەشداریىان لە
مانگرتن بوون لە خواردن و رۆژوی تا مردن، لە چوارچێوەى ئەم رونکردنەوەیەی بکە
دوان لە پارێزەرانی من پێتانی رادەگەیەنن، چاوەڕێ دەکەم کۆتایى بە چالاکییەکەتان
بهێنن.
بە روونی و بە سادەیى ئەوە رادەگەیەنم،
کە مەبەستی ئێوە بۆ من رونە و خۆشەویستی و سوپاسی خۆمتان پێشکەش دەکەم، بە تایبەتی
رایدەگەیەنم و ئومێدی ئەوە دەکەم ئێوە لە ئێستا بە دواوە بە بەهێزی و بە
ئیرادەیەکى پێویستەوە لەگەڵم بن و رێ بکەن.
بە پێشکەشکردنى خۆشەویستی و سڵاوی
بێکۆتایى.
عەبدوڵا ئۆجالان
٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ / ١ی
جۆزەردان
زیندانى ئیمرالی
ئەمە لە کاتێکدایە، هەزاران کەس لە
زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، تەواویی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەدا دژی گۆشەگیریی سەر
ئۆجالان لە مانگرتندان و داواکاری سەرەکیان لابردنی گۆشەگیرییە.
هــ. ب
PM:12:52:26/05/2019
ئهم بابهته 1136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت