سروە عەبدولواحید: بەرپرسەکەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ نوینەری یەکێتی و ئاسایش بووە


وێستگە نیوز-

سروە عەبدولواحید رایدەگەێنێت "ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆنی مافی مۆرڤ کە سەردانی گیراوانی نەوەی نوێ کردوە، نوێنەری یەکێتی بووە نەوەک کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عیراقی".

ئەمڕۆ یەک‌شەممە لاپەڕەی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عیراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە بەناوی د.بەسمە محەممەد نوێنەری کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عیراقی دەربارەی سەردانیکردنی ناوبراو بۆ لای گیراوانی نەوەی نوێ، لەبەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی.

د. بەسمە محەممەد رایگەیاندبو "شاسوار عەبدولواحید لەسەر داوای خۆی براوەتە زیندانی تاکە کەسی و هەروەها بابەتی مانگرتنی لە خواردن دورە لەڕاستییەوە و ئەو تەندروستی باشە و بەشێوەیەکی گونجاویش مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و هەروەها گفتوگۆیان لەگەڵ زیندانییەکانی نەوەی نوێ کردووە و ئەوان تەندروستیان باشە و مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵ ئەنجامدراوە".

لەبەرامبەریشدا سروە عەبدولواحید بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەوەی نوێ لە بەغداد و خوشکی شاسوار عەبدولواحید رەخنە لە چونی بەسمە محەممەد ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عیراق دەگرێت بۆ لای شاسوار عەبدولواحید و گیراوانی دیکەی نەوەی نوێ.

سروە عەبدولواحید بە وێستگە نیوزی راگەیاند "بەسمە محەممەد ئەندامی یەکێتیە و لەو سەردانەیدا بۆ لای گیراوانی نەوەی نوێ، نوینەرایەتی یەکێتی و ئاسایشی کردووە نەوەک کۆمسییۆنی مافی مرۆڤی عیراق".

سروە عەبدولواحید ئاماژەی بەوەشدا "زانیارییەکانی ناو بەیاننامەکەی بەسمە محەممەد دروست نییە و بە هەڵە ڕای گشتی شەقامی ناڕازی هەرێمی کوردستان چەواشە دەکات".

سروە عەبدول واحید وتیشی "زانیارییەکانی ئەو بەیاننەمەیەی کۆمسیۆنی مافەکانی مۆرڤی عیراق رەت دەکەینەوە و پێمان وایە ئەو کەسەش نوێنەری ئاسایش و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات".

هــ. ب



PM:12:37:26/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت