پێش جەژن موچەیەکی دیکە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت


وێستگە نیوز-

حکومەتی عیراق بڕیاریداوە موچەیەکی دیکە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کورستان بنێرێت.

ئەمڕۆ یەک‌شەممە شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێستگەنیوزی راگەیاند "حکومەتی عیراق پێش جەژنی رەمەزان موچەی مانگی ئایار دابەش دەکات بەسەر فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتدا".

شیروان میرزا ئاماژەی بەوەشدا "بریارە حکومەتی عیراق پێش جەژن موچەی مانگی ئایاری سەرجەم فەرمانبەرانی هەریمی کوردستان بنێرێت".


ئەو پەرلەمانتارە وتی "تا ئێستا نازانرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو موچەیەی کە دەنێردریت دابەشی دەکات پێش جەژن یان نا بەڵام بڕیارەکەی حکومەتی عیراق بەشێوەیەکە کە دەبێت پێش جەژن موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت".

هاوکات فوئاد حسێن وەزیری دارایی رایگەیاندووە "تا ئێستا پارەی چوار مانگی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم نێردراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمەوە، دابەشکردنى موچە لە وادەى خۆى دواکەوتووە و پێویستە هەرێم ئەوە چارەسەر بکات".

فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەش داوە "بەغدا بەپێی یاسای بودجەی عێراق، پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە و لەم نزیکانەشدا موچەی مانگی پێنجیش دەنێرن، هەرێم دەزانێت ئەگەر نەوت رادەستنەکات، تەواوى بەشە بودجەى بۆ رەوانە ناکرێت".

تا ئێستاش حکومەتی عیراق موچەی مانگی شوبات و ئازار و نیسانی ناردوە بەڵام حکومەتی هەرێم ئەو موچانەی دابەش نەکردوە


هــ. ب



PM:12:24:26/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 19632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت