وەزیری دەرەوەی عیراق: پشتگیری لە سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران ناکەین


وێستگە نیوز-

وەزیری دەرەوەی عیراق رایدەگەێنێت "وڵاتەکەی دژی ئەو سزایانەیە کە ئەمریکا بەسەر ئێران سەپاندویەتی.

ئەمڕۆ یەک‌شەممە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ محەممەد عەلی حەکیم هاوتا عیراقییەکەی کۆبووە و دوای کۆبونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.


محەممەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند "ئامادەین نیوەنگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین و کێشەکانیان بەرەو چارەسەر ببەین چونکە پێکدادانی ئەو دو وڵاتە و زیاتر ئاڵۆز بونی پەیوەندییەکانیان لە سودی هیچ لایەنێک نییە".

محەممەد عەلی حەکیم ئاماژەی بەوەدا "پێویستە جەنگ لەناوچەکە بەدور بێت لە جەنگ و پێکدادان و پێکەوە ناوچەکە بەرەو سەقامگیری و ئارامی ببەین".

وەزیری دەرەوەی عیراق ئەوەشی وت "گەمارۆکانی سەر ئێران سود بەخش نین بۆ هیچ لاینەیێک و ئێمە وەکو عیراق دژی گەمارۆکانی سەر ئێران دەوەستینەوە و هاوکاری ئەمریکا ناکەین".

وەزیری دەرەوەی عیراق وتیشی "ئێمە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین".

هاوکات محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئیران رایگەیاند "باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو هەیە و هیچ کێشەیەکمان نابێت".

محەممەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەداوە "رێککەوتەکانی نێوان عیراق و ئێران جێبەجی دەکەین و هاوکاری یەکتر دەکەین".

هــ. ب


AM:11:56:26/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو