زه‌ریف و عه‌بدولمه‌هدی تاوتوێی دۆسیه‌كانی نێوان عیراق و ئێرانیان كرد
محەمەد جواد زەریف و عادل عەبدولمەهدی
وێستگه نیوزـ
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عیراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبوه‌وه و ئه‌و دۆسیانه‌یان تاوتوێكرد كه له سه‌ردانی به‌رپرسانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ردوو وڵات بۆلای یه‌كتر، له‌سه‌ری رێككه‌وتبون.
نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه كه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، چاوی به عه‌بدولمه‌هدی كه‌وتوه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێكه‌وه به‌ربانگیان كردوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندوه كه وێڕای تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و به‌غدا، زه‌ریف و عه‌بدولمه‌هدی تاوتوێ ئه‌و دۆسیانه‌یان كردوه كه له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ به‌غدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ تاران له‌سه‌ری رێككه‌وتبون.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا، به‌رپرسانی عیراق و ئێران گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له زیانه‌كانی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا و مه‌رتسیی شه‌ڕ و گرنگیی ئاسایش و ئارامی له ناوچه‌كه‌دا كردوه، به‌تایبه‌ت سه‌رخستنی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كه به‌پێی به‌یاننامه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی عیراق و ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه‌دایه.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایاری 2019، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران به سه‌ردانێكی یه‌ك رۆژه گەیشتە بەغدا و سه‌ره‌تا لەگەڵ محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عیراق کۆبوەوە.
سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریف بۆ به‌غدا له‌كاتێكدایه کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و هەردولا لەسەر ئاستی باڵا هەڕەشەی توندی سەربازی لە یەکتر دەکەن.
PM:11:26:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت