ئاگر له دهغڵودانی سنوری قهزای حهویجه بهردرا
وێنەکانی ئاگرەکەی ئەمشەو
وێستگه نیوزـ
لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین زەوی و زاری جوتیاران و دەغڵودانەکانیان لە عێراق و سوریا ئاگریان تێبەردراوە و زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و داعش بە فەرمی ئەو کارەی لە ئەستۆ گرت.
ئهمشهویش جارێکی دیکە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی سنوری قەزای حەویجە و گوندی بەشیر بەردرا بهردرا و بهپێی ههواڵێكی كهناڵی ئێن ئاڕ تی، ئاگرهكه له سنوری ناحیەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجە و گوندی بەشیری سەر بە ناحیەی تازەخورماتوو بەردراوە.
هەر ئەمڕۆش لە گوندی هەفتەغاری سەر بە قەزای داقوق ئاگر لە زەویوزاری جوتیاران کەوتەوە و تائێستاش زیانەکانی نازانرێن، لەماوەی هەفتەی ڕابردوشدا لە سنوری قەزاکانی خانەقین و مەخمور دەیان دۆنم زەوی کشتوکاڵی جوتیاران سوتێنراون، راکان جبوری پارێزگاری کەرکوکیش ڕێکخراوی داعشی به سوتاندنی داغڵودانی جوتیارانی ئەو سنورانە تۆمەتبارکرد.
ههر ئهمڕۆ پێگەی فەرمی چەکدارانی داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگر بەردان لە دەغڵودانی جوتیارانی کورد لە کەرکوک و خانەقین لە عێراق و هەروەها دەغڵودانی جوتیارانی رەقە و تەبقە لە رۆژهەڵاتی سوریا گرتووەتە ئەستۆ و بە تۆڵەکردنەوە ناویهێناوە.
پێگەی دەوڵەتی ئیسلامی لە تویتەر ئاماژەی بەوەداوە "کێڵگەکانی گەنم و جۆ لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین لە عێراق و پارێزگای حەسەکە لە سوریا لەلایەن ئەوانەوە سوتێندراوە".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردودا سەدان کم چوارگۆشە لە سنوری پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە گەنم و دەغڵودانی جوتیاران سوتێنراوە.
بەپێی زانیارییەکان "جوتیارانی کورد لە سنوری گوندەکانی پەلکانە و دەوروبەری و گوندەکانی خانەقین زۆر زیانی پێگەشتووە و نزیکەی 400 تۆن گەنم ودەغڵودانی ئەو جوتیارانە سوتاوە".
PM:09:29:25/05/2019
ئهم بابهته 2008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت