به‌ڤیدیۆ..بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی حوسییه‌كان بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بی
وێستگه نیوزـ
كه‌ناڵێكی سه‌ربه حوسییه‌كانی یەمەن گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی چركه‌ساتی بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بیی بڵاوكرده‌وه كه ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
كه‌ناڵی مه‌سیره-ی سه‌ربه حوسییه‌كان رایگه‌یاندووه كه فڕۆكه‌كه له جۆری (صماد-3) بووه و نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كلیۆمه‌تری بڕیووه تا گه‌یشتوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بی له‌ئیمارات.
كه‌ناڵی ناوبراو ئاشكرایكردوه كه فڕۆكه‌كه له ساڵی رابردوو بارهه‌ڵگرێكی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی له‌ناو گۆڕه‌پانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بی كردوه‌ته ئامانج كه نزیك بووه له ته‌لاری ژماره 1ی گه‌شتیاران.
PM:09:14:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت